به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه: پارتی و یه‌كێتی هاوڕاو سوورن له كشاندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
كۆبوونه‌كه ئه‌مڕۆ له سه‌لاحه‌ددین به‌ڕێوه‌چوو و كۆپیه‌كی به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌كه كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر نێردراوه تێیدا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئێستای عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی، هه‌ردوو لایه‌ن، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی و هاوپه‌یمانیه‌تیی نێوانیان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ ده‌ربازكردنی عێراق له‌م قه‌یرانه و راستكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسی و حكومڕانی، پارتی و یه‌كێتی وه‌كوو دوو حزبی هاوڕا و سوورن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ كێشانه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه ده‌ستووری و دیموكراتییه‌كان و به هاوبه‌شی و هاوكاریی لایه‌نه‌كانی دیكه، به ره‌چاوكردنی به‌رپرسیارییه‌تیی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌ركه ده‌ستووری و پابه‌ندییه‌كانی به‌گشتی.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردستان كرده‌وه، به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی به لایه‌نه‌كانی ئۆزسیۆنیشیه‌وه.
له كۆتایی به‌لاغه‌كه‌دا هاتووه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریانداوه كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان بۆ راوێژكردن و ئالوگۆڕی بیروڕاكانی په‌یوه‌ست به عێراق و ناوچه‌كه به‌رده‌وام بێت.
