په‌رله‌مان چه‌ندین مادده‌ی تری پڕۆژه یاسای بودجه په‌سه‌ند ده‌كات
له‌و دانیشتنه‌دا كه به سه‌رۆكایه‌تی د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن مه‌حه‌مه‌د سوره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان و شێخ بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و سه‌عد خالد رێكخه‌ری نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر بڕگه‌كانی ئه‌و ماددانه كران و دواتر په‌سه‌ندكران.
مادده‌ی حه‌وته‌م
له‌دووه‌م دانیشتنی دوێنێ 22-6 له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی و دارایی په‌رله‌مان، مادده‌ی حه‌وته‌م له پڕۆژه یاسای بودجه په‌سندكرا كه تایبه‌ته به هاوتاكردنی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌مه‌رجێك ئه‌و هاوتاكردنه نه‌بێته زیان بۆ هیچ فه‌رمانبه‌رێك كه له هه‌رێم ده‌رماڵه‌یان بۆ زیادكراوه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كار بۆ دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌ك كراوه‌و داواش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت نوێنه‌ری له‌و لیژنه‌یه‌دا هه‌بێت و له‌هه‌فته‌ی داهاتووشه‌وه ده‌ستبه‌كارده‌بن بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم و ناوه‌ند یه‌كبخرێن، دوایین توێژیش كه ده‌رماڵه‌كانیان هاوتاكراوه كارمه‌ندانی كارگێڕی ته‌ندروستی بوون.
دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل مادده‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی هه‌شته‌م
ماده‌ی هه‌شته‌م كه تایبه‌ت بوو به ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، دوای گفتوگۆكردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه به كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه گواستنه‌وه له‌چوارچێوه‌ی په‌رله‌مان بكات، هاوكات بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گواستنه‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات. هه‌رله‌و مادده‌یه هاتووه كه بۆ وه‌زیری پلاندانان هه‌یه گواستنه‌وه له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌نێو وه‌زاره‌ته‌كاندا بكات و بۆ وه‌زیری دارایی هه‌یه به‌هاوكاری وه‌زیری پلاندانان گواستنه‌وه له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوان پارێزگاكان و قه‌زا و ناحییه‌كاندا بكات.
ئه‌و مادده‌یه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م كه تایبه‌ت بوو به ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌زیری دارایی بۆ گواستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان له كۆتایی ساڵی دارایی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان، ئه‌وانیش بۆ وه‌زیر هه‌یه 350 ملیۆن دینار خه‌رج بكات و ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان كه 250 ملیۆن دینار خه‌رج بكات، ئه‌وانیش چه‌ند مه‌رجێكی بۆ داندراوه.
هه‌ر له‌و مادده‌یه هاتووه كه ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بدرێت بڕێك پاره ته‌رخان بكات بۆ كاره‌ساتی سروشتی كشتوكاڵی.
ئه‌و مادده‌یه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی دوانزه‌یه‌م
له‌ماده‌ی دوانزه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان هاتووه: له‌پێناو كاری باشتر و داهێنان له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بۆی هه‌یه دوو ملیۆن دینار وه‌ك پاداشت وه‌ربگرێ، جگه له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان پادشت وه‌رده‌گرن، ئه‌ویش به رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی.
له‌سه‌ر ئه‌و مادده‌یه پێشنیارێك كرا كه پاداشته‌كه فه‌رمانبه‌رانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیش بیانگرێته‌وه و هیچ سنورێكی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و پێشنیاره ره‌تكرایه‌وه و مادده‌كه وه‌كو خۆی په‌سندكرا و وه‌زیری دارایی پشتگیری لێ‌كرد.
مادده‌ی سیانزه
له‌و مادده‌یه‌دا هاتووه: وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تری حكومه‌ت ورده‌كاریی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی 17 هه‌زار كه‌س له داموده‌زگاكانی هه‌رێم له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆری په‌رله‌مانتاران مادده‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه، ئه‌وله‌ویه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌درێ كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌ماوه‌ی رابردوو دامه‌زراون، به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی ماوه‌ی رابردوویان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی چوارده
له مادده‌ی چوارده‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كه‌رتی گشتییه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، دوای گفتوگۆی په‌رله‌مان و خستنه‌ڕووی چه‌ند پیشنیازێك بۆ مادده‌كه، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كه‌رتی گشتییه‌وه بچێته كه‌رتی تایبه‌ت، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ نیو موچه‌ی پێده‌دا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌ساڵی رابردوو حكومه‌ت ته‌نها بۆماوه‌ی 3 ساڵ نیو موچه‌ی به‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌دا.
