له‌یادى چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كه‌ى 19 ى حوزه‌یراندا
خوشك و برایانى شاره‌كه‌مان شارى سلێمانى.
له رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرِۆدا و پێش 65 سالڕ ، ده‌ستى دوژمنان و داگیركاران و ناحه‌زانى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان گه‌یشته گیان و جه‌سته‌ى چوار رۆڵه‌ى تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ر و به ئه‌مه‌كى كورد و كوردستان ، كه ناسراون به چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى كوردستان ( مسته‌فا خۆشناو , عیزه‌ت عبدالعزیز , خێرالله عبدالكریم , محمد محمود قدسى ) و له به‌ره‌به‌یانى 19 ى حوزه‌یرنى ساڵى 1947 ، حوكمى پاشاى ئه‌وكاته‌ى عێراق فه‌رمانى مه‌رگ سه‌ندنى ( اعدام ) ى به‌سه‌ردا سه‌پاندن . ئه‌م رۆڵه نه‌به‌ز و جه‌ربه‌زانه‌ى كورد و كوردستان ، ئه‌و قاره‌مانانه بوون كه هاوكارى شۆرِشى كوردستان و ژه‌نه‌رالڕ ( مسته‌فا بارزانى ) بوون و ، له شه‌رِى دژ به سىَ ده‌وڵته داگیركاره‌كه‌ى كوردستاندا به سه‌رۆكایه‌تى بارزانى نه‌مر به‌شدار و هاوكار بوون و ، دواتر دواى پاشه‌كشه‌ى بارزانى و ، هێزه‌كانى بارزانیان و جوانه‌مه‌رگ كردنى كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد و ، ده‌رباز بوون و به‌رِێكه‌وتن به‌ره و یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تى ئه‌و كاته . بارزانى مۆڵه‌تى دا به هه‌ر چواریان بگه‌رِێنه‌وه نیشتیمان له‌سه‌ر داواى خۆیان.به‌ڵام حكومه‌تى پادشاى ئه‌وكاته كه‌به هاوكارى و فه‌رمانى ئینگلیز كارى ده‌كرد , له به‌ندیخانه‌ى توند كردن و پاشتر ئیعدامى كردن و به‌مه‌ش شه‌هیدانى كوردستان كه ئه‌م چوار ئه‌فسه‌ره كورد په‌روه‌ره بوون ناویان چووه مێژووى سه‌خت و پرِ سه‌ربه‌رزى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه , له‌و كاته‌شه‌وه قاره‌مانێتى و خۆرِاگرییان بۆته سیمبوولى رووبه‌رِووبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زوڵم و سته‌مى داگیركه‌رانى كوردستان و مافخۆرانى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان. و ئه‌م چوار ئه‌فسه‌ره نه‌مره‌ى گه‌له‌كه‌مان سه‌لماندیان بۆ سته‌مكاران كه هیچ هێزێك ناتوانىَ ئیراده‌ى خۆیان و گه‌له‌كه‌یان زه‌وت بكات.
جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى گه‌له‌كه‌مان
خوشك و برایانى ئازیزى شارى سلێمانى
له‌یادى ئه‌م چوار شه‌هیده‌ى 19ى حوزه‌یرانى ساڵى 1947 دا. داوا ده‌كه‌ین كه وه‌سێت نامه‌ى ئه‌م نه‌به‌ردانه بۆ هه‌میشه له یاد نه‌كه‌ین كه پێش ته‌بلیغى حوكمى ئیعدام كردنیان به سه‌عاتێك وه‌ك په‌یامێك نووسیبوویان بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان , تا ببێته وانه‌یه‌كى كوردایه‌تى و رێبازه پیرۆزه‌كه‌ى كه پێمان ده‌ڵێن و وه‌ك ئه‌وان كه هه‌رگیز كۆڵنه‌ده‌ین و له سه‌ره‌مه‌رگدا وره و ئومێدیان به رۆڵه‌كانمان به‌خشى و گیانى بێ ئومێدى و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیان ره‌تكرده‌وه . و پێیان وتین كاروانى كوردایه‌تى و خه‌بات هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت ، تا ترۆپكى سه‌ركه‌وتن . بۆیه له‌م یاده‌وه‌ریه‌دا داوا ده‌كه‌ین كه هه‌موو مان ئه‌م رۆژى ئازادییه بپارێزین و بۆ ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ى به‌ده‌ست هاتوون ببینه قه‌ڵغان بۆ پاراستنیان و بێووچان له هه‌وڵ و خه‌باتدا بین تا ده‌گه‌ینه رۆژى رزگارى و ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى یه‌كجاره‌كى و گیانى به‌رزه فرِى شه‌هیدانى كورد و كوردستان ئاسووده ده‌بێت .
سلاَو له‌گیانى پاكى شه‌هیدانى 19 ى حوزه‌یران و شه‌هیدانى كورد و كوردستان .
شه‌كاوه بێت ئالاى به‌رزى كوردایه‌تى و رێبازى بارزانى نه‌مر
بژى كورد بژى كوردستان .
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پاریزگاى سلێمانى
19 ى حوزه‌یرانى 2012
