كه‌ركوك..له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا دوو هاووڵاتی گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و 13 ی تریش بریندارده‌بن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 7:25 ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نزیك هۆتێل قه‌سر له شاری كه‌ركوك كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شاره‌كه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه.
وتیشی: له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 13 هاووڵاتی تریش برینداربوون كه له ناو برینداره‌كاندا حاكم عه‌زیز ئه‌مین سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوكی تێدایه كه له نه‌ته‌وه‌ی كورده، هه‌روه‌ها زیانی زۆری ماددیش به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه.
له لایه‌كی تره‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا كه له قه‌زای حه‌ویجه ئه‌نجامدرا، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا سێ تیرۆریست ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر پشتێنه‌یه‌كی ته‌قینه‌وه‌و دوو بۆمبی چێندراودا.
