سبەى تاڵەبانى و بارزانى كۆ دەبنەوە

سبەى تاڵەبانى و بارزانى كۆ دەبنەوە
ئەمڕۆ سێشەم سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راى گەیاند، بڕیارە سبەى چوارشەم هەریەك لە جەلال تاڵەبانى و مەسعوود بارزانى لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی سیاسیی وڵات تاوتوێ بكەن و سەرۆكى دیوانى سەرۆكاەیەتی هەرێمیش رەتى كردەوە ئەمڕۆ هیچ كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری لە هەولێر ساز بكرێ.

فوئاد حوسێن سەرۆكى دیوانى سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، ئەمڕۆ هیچ كۆبوونەوەیەكی راوێژكاریی لە هەولێر ساز ناكرێ و راگەیەنراوەكەى دوێنی كۆبوونەوەكەش دوایین راگەیەنراو بووە.

حوسێن گوتى، هەروەها راگەیەنراوەكەى كۆبوونەوەى دوێنێ هەڵوێستی رەسمی بەشدارانى كۆبوونەوە راوێژكارییەكەى هەولێر بووە و هیچ راگەنراوێكی تر بڵاو ناكرێتەوە.

لەلایەكی تریشەوە، فەیسەڵ دەباغ راوێژكاریی راگەیاندنى سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە(ئاكانیوز)ى راگەیاند، شیمانەى هەیە سبەى چوارشەم بارزانى و تاڵەبانى لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی سیاسیی ئێستەی وڵات و دوایین پەرسەندنەكانى سەر گۆڕەپانى كوردستان و عێراق تاوتوێ بكەن.
Top