مەسرور بارزانی پێشوازی لە نێردراوی تایبەتی سه‌رۆکی روسیای فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد
لە سەرەتای دیدارەکەدا رێزدار مەسرور بارزانی بەخێرهاتنێکی گەرمی شانده‌که‌ی کرد و خۆشحاڵی خۆی بەم سەرەدانە دەربڕی و بە دەستپێکی وەرچەرخانێکی نوێی دایه قه‌ڵه‌م لە ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوولا. بەرێزیان هیوایان خواست کە ئەم جۆرە دیدار و چاوپێکەوتنانە لەم ئاستە بەرزەدا بکرێته بنه‌مایه‌کی پته‌و لەپێناو زیاتر لێکتێگەیشتن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان لەسەر تەواوی ئەو تەوەر و بابەتانەی کە جێگای بایەخ و گرنگیپێدانی هەدوولان. له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا رێزدار مه‌سرور بارزانی تیشکی خسته سه‌ر پەیوەندییه مێژوویی و دۆستانه‌کانی نێوان هەردوو وڵاتی روسیای فیدراڵ و هه‌رێمی کوردستان چ له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری یاخود له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی ، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش دەگەڕێتەوه بۆ سەردەمی شۆڕشی دێرینی گه‌له‌که‌مان بەرێبەرایەتی بارزانی نەمر. هاوکات ئەم سەرەتایەش وەک بناغەیه‌کی گرنگ و پاڵنه‌رێکی بەهێز بۆ داهاتووی پەیوەندیەکانی هەردوو لا هه‌ژمارکرا و هیوای سەرکەوتن و سه‌رفرازیشی بۆ سەرکردایەتی و گەلی روسیای دۆست خواست.
لەلایی خۆیانەوە شاندی میوان ئەوپەری خۆشحاڵیان بەم سەردانە دەربڕی و سوپاسی بەرێزیانیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیان کرا و وه‌کو تەئکیدکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رزی و به‌هێزی ئاستی بەرزی پەیوەندیەکانی هەردوولا درایه قه‌ڵه‌م، و هیوایان خواست لەداهاتوش دا مێژووی کۆنی دۆستایەتی هەردوو گەلان ببێتە فاکتەرێکی بەهێز لەپێناو پێشخستن و بەره‌و پێشبردن و پەرەپێدانی دۆستایەتی و هاوکاری نێوان هه‌ردوولا لەگشت بوارەکان.
توه‌رێکی دیکه‌ی ئەم دیدارە تایبەت بوو به دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق و قەیرانه‌کانی ئەم دواییە، لەم بارەیه‌شه‌وه بەرێز مەسرور بارزانی تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نەگۆری سەرکردایەتی کوردستان کرده‌وه که پابەندبونە بە تەواوی بڕگە و خاڵەکانی دەستور و ته‌واوی ئه‌و رێکەوتننامانەی کە لەسەر بناغەیان حکومەتی ئێستای عیراق دامەزراوە و ئاماده‌گی سەرکردایەتی کوردستانی دووپاتکردەوە لەسەر چارەسەرکردنی تەواوی ئەو کێشە و گرفتانەی کەتائێستا لەلایەن بەغداوە پشت گوێ خراون. هه‌روه‌ها بەتێروتەسەلی باسی قەیرانی سیاسی وڵاتی سوریا کرا و هەردوولا هاووڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هەرچی زووترە کوشتن و بڕین رابگیرێ و رێخۆشبکرێت بۆ هەوڵەکانی کۆفی عەنانی نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگەچارەیه‌کی ئاشتیانە و هەروەها داوایان لەهەمووان کرد که خۆیان دووربگرن لەئەنجامدانی کاری توندوتیژی و گیانی خەڵکی سڤیل بپارێزن.
بەرێز( بەگدانوف میخائێل لیانیدوڤیچ ) شادبوونی خۆی و هاورێیانی بە ئاست بەرزی ئاوەدانی و سەقامگیری ئەمن و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان دەربری و لەم بارەشه‌وه دەست خۆشی لە بەرێز مەسرور بارزانی کرد کە توانیویانە لەم هەلومەرجه‌ی ته‌واوی ناوچه‌که و عێراقی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ئەم ئەرکە قورسە بەسەرکەوتویی تائێستا بەئەنجام بگەیێنن و هیوای بەرده‌وامی و سەرکەوتن بۆ بەرێزیان خواست لە کارەکانیدا، لەکۆتایی دیدارەکەدا نوێنەری سەرۆکی روسیای فیدرال بەناوی سەرۆک و گەلی روسیای فیدرال هیوای سەرکەوتن و پێشوەچونی زیاتر و ژیانێکی ئارام و بەختەوەری بۆ گەلی کوردستان خواست.
ئەمە و شایەنی باسە دوێنێ بەرێز بەگدانوف میخائێل لیانیدوڤیچ وەک نێردواوی تایبەتی سەرۆکی روسیا و بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتنە کوردستان لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندیە دووقوڵییه‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و روسیای فیدرال.
