وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ كونسوڵی تووركیا كۆبۆوه
ئهمرِۆ سێشه‌ممه 29/5/2012 ئه‌ندازیار دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیوانی وه‌زاره‌ت، پێشوازی له ئایدن سهڵجهن كونسوڵی كۆماری تووركیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا كه بهرِێوهبهری كۆمپانیای خه‌زنه‌دار ئۆغلۆی توركی ئاماده‌بوو، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی ئێستای ئاوه‌دان كردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، ته‌ئكیدی له‌به‌شداری كردنی كۆمپانیا تووركییهكانیش كرد بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه جیاوازه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار كه له‌رێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێ.
هه‌روه‌ها گوتی، كۆمپانیاكانی توركیا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئێستا له‌كوردستان كار ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆریشیان پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به تایبه‌تیش له بواری ئاودا، ئێمه له‌كوردستان پێویستیمان به ئه‌زموونی كاری كۆمپانیاكانی تووركیا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌توانای ئێمه‌ش دا بێ بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان درێغی ناكه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ردا كونسوڵی كۆماری توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان، سوپاسگوزاری خۆی ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی لێیان كراوه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی زۆری له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بۆ سیاسه‌تی حهكیمیانهی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دهگهرِێتهوه، بۆیه كۆمپانیا تووركیهكانیش ئاماده‌یی ئه‌وه‌ییان تێیدایه له‌و پرۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌رێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه راده‌گه‌یه‌نێ جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌تیش له‌رابردوو و ئێستادا كۆمه‌ڵێك پرۆژه به تایبه‌تیش له‌بواری ئاودا ئه‌نجامداوه به شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دابووه.
