په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی خۆی له‌باره‌ی یاسایی لێبوردنی گشتی به‌نهێنی ده‌ست پێكرد
ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وته‌یه‌كیدا رِای گه‌یاند، ئهمرِۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر یاسایی لێبوردنی گشتی كه پێشووتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرابوو، بهلاَم له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه رِهتكرایهوه.
دواتر داوای له‌لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندار كرد، كه رِای خۆیان له‌سه‌ر پرِۆژه یاساكه بده‌ن.
عه‌ونی به‌زاز جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رِای گه‌یاند\" به‌پێی برِیاری ژماره(10)ی ساڵی 2012 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یاسایی لێبوردنی گشتی رِهتكردهوه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كرابوو، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه بووه كه زۆرترین به‌ندكراو بگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خه‌ته‌ریان نییه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
رِوونیشكردهوه: سه‌رۆكی هه‌رێم پێشنیاری كردووه لێخۆشبوو‌ن هه‌موو ئه‌و حوكمدراو و به‌ندكراوانه بگرێته‌وه كه ئاشته‌واییان كردووه و ماوه‌ی سزای حوكم دراوان و رِاگیراوان له 30%كه‌م بكرێته‌وه.
دواتر لیژنه‌ی یاسایی داوای كرد كه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرِۆژه یاسایی لێبوردنی گشتی به‌نهێنی بێت، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیاره‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه، 45كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن به‌نهێنی بێت و 20كه‌سیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون گفتوگۆكه به‌نهێنی بێت، دواتر به زۆرینه‌ی ده‌نگ برِیار درا دانیشتنه‌كه به‌نهێنی بێت.
له10/4/2012 په‌رله‌مانی كوردستان یاسای لێبوردنی گشتی په‌سه‌ند كرد، له15/4ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرا بۆ په‌سه‌ند كردنی، له 30/4 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه رِهتكرایهوه."
