وه‌زیره كورده‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌ن
پاش كۆبوونه‌وه\"ئیستیفزازییهكهی كه‌ركووك\""، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (نووری مالیكی) بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له شاری موسڵ ببه‌سترێت.
هه‌روه‌ك بریاریشه،به پێچه‌وانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كه‌ركووكه‌وه، سه‌رجه‌م وه‌زیره كورده‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری بازرگانی عێراق (د. خه‌یروڵڵا حه‌سه‌ن بابه‌كر)، له لێدوانێكیدا به سایتی \""خه‌ندان\""ـی ڕاگه‌یاندووه كه ) سه‌رجه‌م وه‌زیره كورده‌كان به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له شاری موسڵ ده‌كه‌ن، چونكه وه‌كو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كه‌ركووك نییه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاساییه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كێشه‌ی نێوان وهزارهتهكانو كاره‌كانی نێوان پارێزگای موسڵ به تایبه‌ت پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كرێت."
