وه‌زیرى په‌روه‌رده پرۆژه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی رۆشنبیریی به‌ریتانی به‌رزده‌نرخێنێت
له دیدارێکی هاوبه‌شدا چه‌ندین مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ست به‌بواره‌کانی په‌ره‌پێدانی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردن و پاڵپشتی ژینگه‌ى قوتابخانه‌و خوێندنگه‌کان و پرۆسه‌ى راهێنانی مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیاران باسیان لێوهرکرا.
هه‌روه‌ها له دیداره‌که‌دا شانده به‌ریتانییه‌که ده‌ستخۆشیان له وه‌زیرى په‌روه‌رده کرد بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیریی به‌ریتانی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. عیسمه‌ت کاروچالاکییه‌کانی رابردووی ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیریی به‌ریتانی بهرزنرخاندو دووپاتی کرده‌وه که پرۆژه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نه‌که که بریتییه له دانانی پێوه‌ره‌کانی مامۆستا‌و قوتابخانه‌و سه‌رپه‌رشتیاران، زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خه بۆ په‌ره‌پێدانی ژینگه‌ی قوتابخانه‌کان و کردنیان به قوتابخانه‌ى نموونه‌یی له‌سه‌ر ستانداردی جیهانی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌کانی دواڕۆژی کوردستاندا.
شایانی باسه بریتش کانسڵ له‌ماوه‌ى ساڵی رابردوو چه‌ند خولێکی سه‌رکه‌وتووی بۆ مه‌شق و راهێنانی سه‌رکرده‌ی په‌روه‌رده‌ى بۆ راهێنانی مامۆستایان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق و هه‌رێمی کوردستان سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌برد.
