ده‌قی ووتاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی روفاتی "730" قوربانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری له شاری سلێمانی
كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌نفال..
خوشك و برایان ..
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێزه‌وه پێشوازی له روفاتی ئه‌م شه‌هیدانه ده‌كات و، وه‌ك ئه‌ركێكی خۆی ئاماده‌ی ڕیۆره‌سمی ناشتنه‌وه‌یان ده‌بێ و سه‌ری رێز له‌به‌رده‌میاندا داده‌نه‌وێنێ.
به‌ڕێزانم، ئه‌و 730 شه‌هیده ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك شت ئه‌نفالكران و شه‌هیدكران، ئه‌ویش كوردبوون بوو. كه‌واته ئه‌نفال بۆ له‌ناوبردنی كوردبوو، كه‌وابێ ئه‌نفالچییه‌كان دژی ته‌قسیماته‌كانی خوای گه‌وره‌شبوون.
تابووتی ئه‌و چه‌ند شه‌هیده‌ی من له‌به‌رده‌میاندا وه‌ستاوم، سیمبوولی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن. ئه‌مڕۆ به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێیانده‌ڵێین، ئازادی و ده‌ستكه‌وته‌كان و پێشكه‌وتنه‌كانی ئێستای كوردستان به‌ری خوێنی ئێوه‌یه. سوێند به گیان و خه‌ونه‌كانی ئێوه، كه هه‌میشه بۆ ئازادی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كوردستان تێ‌بكۆشین. سڵاو و ره‌حمه‌تی خودا له ئێوه و گشت شه‌هیدانی كوردستان.
به‌داخه‌وه حكومه‌ته‌كانی عێراق ، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له ماته‌مینی و ناخۆشی و كاره‌سات به‌ولاوه ، هیچی دیكه‌یان به گه‌لی كوردستان ره‌وا نه‌بینیوه.
ئه‌مڕۆ ، جارێكی دیكه دڵ و جه‌رگ و به‌شێكی مێژووی مه‌رگه‌ساتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له خاكی پیرۆزی خۆماندا ده‌نێژینه‌وه، كه هیوادارین نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتوو، چاویان به‌م جۆره مه‌رگه‌ساته نه‌كه‌وێته‌وه.
هه‌موومان له ناخی دڵه‌وه، هه‌ست به ئازار و خه‌م و په‌ژاره‌ی كه‌سوكاری ئه‌م شه‌هیدانه‌ی ناوچه‌ی قادر كه‌ره‌م و گشت قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران ده‌كه‌ین. ئێمه له نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌گشتی، له بنه‌ماڵه‌كانیشمان به‌تایبه‌تی هه‌ریه‌كه‌مان به‌شی خۆمان له ئه‌نفال و وێرانكاری و كۆمه‌ڵكوژی رژێمه‌كانی پێشووی عێراقی بینیوه.
ئازارێكی زۆر گه‌وره‌یه كه ته‌رمی پیرۆزی ئه‌م خۆشه‌ویستانه ده‌نێژینه‌وه. هه‌شت شاڵاوه‌كه‌ی ئه‌نفال، له 6 ناوچه‌ی كوردستاندا، 182 هه‌زار كه‌سی لێ ونكردین، كه ئێستا ناوه ناوه له بیابانه‌كاندا ده‌یاندۆزینه‌وه.
به‌داخه‌وه حكومه‌ته‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی رژیمه‌كه‌ی سه‌دام ، هه‌ر ئه‌وه‌یان به گه‌له‌كه‌مان ره‌وا بینیوه، ده‌یانویست هه‌ر ئه‌وه به‌شی كوردبێ، به‌ڵام كورد و هه‌موو گه‌لانی ئازادیخواز رۆژانه ده‌یسه‌لمێنن، سه‌رئه‌نجام رژێمه دیكتاتۆره‌كان ده‌ڕوخێن و ئیراده‌ی ئازادیخوازی گه‌لان سه‌رده‌كه‌وێ.
هیوادارین بازنه‌ی ئه‌م مه‌ینه‌تیانه بشكێ و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به ته‌واوی و یه‌كجاری رزگار ببێ و، په‌یامی مرۆڤانه و ئازادیخوازانه‌ی گشت شۆڕشه‌كانی كوردستان، بێته‌دی.
ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجێكی له‌بار بۆ گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كگرتووبن، دواڕۆژێكی زۆر باشمان له پێشه.
بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی خۆمان بزانین و به زاناییه‌وه ته‌ماشای ئاینده‌ی خۆمان بكه‌ین، ده‌بێ نه‌وه‌ی ئێستا و ئایینده هه‌میشه یادی ئه‌م شه‌هیدانه‌ی له دڵ و فكردا زیندووبێت.
ده‌بێ نه‌وه‌كانمان هه‌میشه ئه‌وه به بیری خۆیان بهێننه‌وه كه ئه‌م قوربانیانه چ رۆژگارێكی ناخۆشیان به‌سه‌ربردووه، له‌كاتی ده‌سگیركردنیان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، تاوه‌كو گواستنه‌وه‌یان، زیندانیكردنیان له نوگره سه‌لمان و عه‌ر عه‌ر و زیندانه‌كانی دیكه‌ی بیابان ، ئینجاش زینده به چاڵكردن و به كۆمه‌ڵ كوشتن‌یان. ته‌نانه‌ت شاردنه‌وه‌ی ناونیشانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانیشیان.
دوای رووخانی رژێم ، په‌یتا په‌یتا گۆڕستانه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه. كه ئه‌و گۆڕستانانه به‌ڵگه و شایه‌دی ئه‌به‌دی تاوانه‌كانی عه‌قلیه‌تی تاوانكاری و شۆڤێنین ده‌رهه‌ق به نه‌ژادی كورد. به‌ڵام وانه‌كانی ئه‌و تاوانانه پێمانده‌ڵێن نابێ ده‌ستبه‌رداری هیچ مافێكی میلله‌ته‌كه‌مان بین .
ده‌بێ به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه هه‌وڵبده‌ین تاوانی ئه‌نفال له جیهاندا بناسێنین، له‌ڕووی یاساییشه‌وه به جینۆساید بیناسێنین له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا. له‌و بواره‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه وه‌ك ئه‌ركێكی خۆی به گرنگییه‌وه له‌و كاره ده‌ڕوانێ، بۆیه‌ش زۆر پێداگیری له‌سه‌ر گرنگی پرۆسه‌ی ناساندنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنی زانستیانه له‌گه‌ڵ گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ین، كه به‌داخه‌وه به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی نازانستیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه‌دا زۆر به‌ڵگه ونكراون.
هه‌روه‌ها هه‌ر لێره‌دا پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ، كه ده‌بێ حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی خۆی به‌جێبگه‌یێنی له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و جینۆساید له كوردستان.
ماته‌مگێڕانی به‌ڕێز ..
ئه‌وانه‌ی تائێستا به سزا گه‌یشتوون له‌سه‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال نموونه‌یه‌كی تاوانبارانن. به‌ڵام تاوانباری ئه‌ساسی كه هێشتا ماوه، عه‌قلیه‌تی فاشستی و كۆمه‌ڵكوژییه، عه‌قلیه‌تی دوژمنایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان و مافه ڕه‌واكانیه‌تی، عه‌قلیه‌تی پاراستنی میراتی سیاسه‌تی ته‌عریب و پاكتاوی نه‌ژادییه. ئه‌و عه‌قلیه‌ته كه ناو به ناو سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كییه له‌سه‌ر ئێستا و داهاتوو.
گرنگ نییه ئه‌م حوكمڕانه له ئه‌وی دیكه ده‌سه‌ڵاتی كه‌متره، یان چه‌كی كه‌متری هه‌یه . به‌ڵام گرنگ ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌یه كه حوكم به‌ڕێوه ده‌بات . چونكه تاوان هه‌ر تاوانه . هه‌ر وه‌ختێك ده‌ست بكه‌ن به شێواندنی حه‌قیقه‌ت و زه‌وتكردنی هه‌ندێ ماف یان كوشتنی چه‌ند كه‌سێك، ئه‌وه‌نده نابات فراوانتر ده‌بێ. ئه‌مه وه‌ك ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه، پاش ماوه‌یه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌گرێته‌وه . هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ ئاگادار و وریابین تاوه‌كو نه‌هێڵین جارێكی دیكه بچووكترین ئاگر بكه‌وێته‌وه.
كه‌واته ، تاوه‌كو ئه‌و رۆژه‌ی كه‌سانێك په‌یدا ببن مافی كورد و خه‌ڵكی دیكه ئینكار بكه‌ن و شوێنه‌واری رژێمی پێشوو بپارێزن، ئه‌وا دوور نه‌بینن كه سیاسه‌تی كومه‌ڵكوژی و ئه‌نفال تازه ببێته‌وه.
هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی ئه‌مڕۆ له عێراقدا ، به هه‌موو توانایه‌كیان هه‌وڵده‌ده‌ن شوێنه‌واری ته‌عریب و ئه‌نفال و كومه‌ڵكوژی نه‌سڕێته‌وه ، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه. ئه‌ویش له‌وه‌دا دیاره كه ناهێڵن ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێ. واته ناهێڵن ده‌ست له میراتی ڕه‌شی ئه‌نفال و كومه‌ڵكوژی بدرێت . به مانایه‌كی دیكه، به‌داخه‌وه تائێستا پشتگیری ئه‌و سیاسه‌ته نه‌فره‌تییه ده‌كه‌ن.
ئه‌نفال بۆچی كرا؟ من ده‌پرسم: ئایا هه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بوو شوێنه‌واری ته‌عریب بپارێزن و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه هه‌تا هه‌تایه له‌و مه‌ینه‌تییه‌دا بمێننه‌وه‌و له كورد و جوگرافیای كوردی داببڕن؟ به‌داخه‌وه، ئه‌وه تائێستا به‌رده‌وامه و كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر نه‌بووه. كه‌واته كێشه‌ی كورد له عێراق چاره‌سه‌ر نه‌بووه.
ئه‌وه‌بوو ئامانجی ئه‌سڵیی ئه‌نفال. چۆڵكردنی شار و دێهاته‌كانی كوردستان و نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكی دیكه له شوێنیان.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌عدییه، جه‌له‌ولا، كه‌ركووك و هه‌ندێ جێگه‌ی دیكه رووده‌دات درێژه‌دانه به هه‌مان سیاسه‌ت، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگ و شێوه‌ی سیاسه‌ته‌كه گۆڕاوه، به‌ڵام جه‌وهه‌ره‌كه‌ی هه‌ریه‌كه.
كه‌واته ده‌بێ زۆر هوشیار بین بۆ ئه‌وه‌ی كومه‌ڵكوژی و ئه‌نفال به شێوه‌ی دیكه دووباره نه‌بنه‌وه.
ده‌بێ بزانین كه جیا له تانك و زریپۆش و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هێرشی زه‌مینی ، سیاسه‌ت و چه‌كی مه‌رگباری دیكه‌ش هه‌ن.
ئه‌و مه‌ترسییه نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر گه‌لی كوردستانه، به‌ڵكو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش له ئاینده‌دا ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه، ئه‌گه‌ر عه‌قلیه‌تی كۆنی تاوانكاریكردن وه‌لا نه‌نرێت. هیچ دوور نییه حوكمڕانێكی داخ له‌دڵ ده‌ست ببات بۆ چه‌كی جه‌هه‌ننه‌می ترسناكتر .
ئێمه كه ده‌ڵێین ده‌بێ ده‌ستوور جێبه‌جێبكرێت ، بۆ ئه‌وه‌مانه گه‌لی كوردستان و هه‌موو گه‌لی عێراق تووشی مه‌ینه‌تی و ئازار نه‌بێته‌وه . هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه وه‌ك حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین سنوورێكی ده‌ستووری و یاسایی به‌هێز دابنرێ تاوه‌كو جارێكی دیكه دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی و عه‌قلیه‌تی فاشیستانه ده‌سه‌ڵات ده‌ست له كورسی ده‌سه‌ڵات گیر نه‌كاته‌وه.
سیاسه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی كوردستان و گشت پارت و رێكخراوه كوردستانی و دیموكراتییه‌كانی عێراق روون و ئاشكرایه.
كه هه‌ر ئه‌وه‌مان ده‌وێ ده‌ستوور به‌ڕاستی حاكم بێ و رێزی لێبگیرێت و ، زه‌مانه‌تی وه‌ها دابنرێن كه رێگه نه‌درێ هیچ كه‌س و هیچ حیزب و تاقمێك سیسته‌می دیموكراتی و فیدرالی پێشێل بكات.
ده‌مانه‌وێ سیسته‌می دیموكراتی عێراق ، به دروستی، له‌سه‌ر عه‌داله‌ت و ته‌وافوق و رێزگرتن له گشت پێكهاته‌كان دابمه‌زرێت.
مێژوو به‌گشتی و مێژووی عێراقیش به‌تایبه‌تی پێمانده‌ڵێ، زوڵمكردن له به‌شێكی گه‌لی عێراق سه‌رئه‌نجام هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق ده‌گرێته‌وه.
كه‌واته، خه‌ڵكی كوردستان و عێراق ، به دیموكراتخواز و مافپه‌روه‌ره‌كانییه‌وه ، ده‌بێ یه‌كبگرن له پێناو:
1-رێگرتن له هه‌ر عه‌قلیه‌تێكی دیكتاتوری و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌جه‌ف.
2-رێزنان له گیانی ته‌وافوق كه بناغه‌ی ده‌ستووری عێراقه.
3-چه‌سپاندنی فیدرالی و به‌دیهێنانی داوای ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه فیدرالیان ده‌وێ.
4-پاراستنی گشت مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌سه‌ر ئه‌ساسی سڕینه‌وه‌ی گشت شۆینه‌واره‌كانی سیاسه‌تی ته‌عریب و ئه‌نفال و كیمیاباران .
5- هه‌وڵدان بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید ده‌رهه‌قی كورد له گشت جیهاندا.
6-تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران بخرێنه ناو وانه‌كانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له گشت قوتابخانه‌كانی عێراقدا.
7-قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی گه‌لی كورد و قوربانیانی له گشت ئه‌و تاوانانه‌دا.
8- بایه‌خی جیدی به چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق بدرێت له بێكاری و گرفتی لێقه‌وماوان و بێ دایك و باوكان و په‌ككه‌وته‌كانی جه‌نگه‌كان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، ئاوی پاكی خواردنه‌وه، كاره‌با و ڕێگاوبان و كێشه‌كانی دیكه .
ده‌مانه‌وێ خه‌ڵكی عێراق، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به ئاسووده‌یی و ئارامی بژی و، هه‌لومه‌رجی ژیانێكی دیموكراسیانه‌ی كامه‌ران و مرۆڤانه‌ی شایسته‌یان بۆ دابین بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال و دیكتاتۆری نه‌بینینه‌وه‌و، مه‌رگی هه‌زاران ئازیزی به ناحه‌ق شه‌هیدكراوی وه‌ك ئه‌و ئازیزانه نه‌بینینه‌وه.
