له‌باره‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان جه‌بار یاوه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی حه‌وت خاڵی بڵاوده‌كاته‌وه
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: رۆژی (26/5/2012) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له لێدوانێكدا بۆ (ئێن ئاڕ تی) داوای پاراستنی هاوڵاتیانی كوردی له گه‌ریلا كردبوو، بۆیه به پێویستمان زانی بۆ رای گشتی ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه:
1- ماده‌ی 140 ماده‌یه‌كی یاسایی ده‌ستوری عیراقه و پێویسته له رێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت و هه‌نوكه‌ش سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد سوره له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له رێگای سیاسییه‌وه نه‌ك سه‌ربازییه‌وه.
2- داواكردنی هه‌ر هێزێك كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراق نه‌گونجێت پێچه‌وانه‌ی یاسای عیراقه‌و هاوكات ده‌بێته بیانوویه‌ك به ده‌ست ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان بۆ په‌كخستنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
3- ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق رێككه‌وتووین له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی باره‌گای لیوای سێی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ باره‌گای دوو فه‌وج، بۆ باكوری ئه‌و پێنج بازگه‌یه‌ی كه له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه كه له قه‌ره‌ته‌په‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و خانه‌قین تا نزیك مه‌نده‌لی به‌مه‌به‌ستی لێكنزیككردنه‌وه و باشتر كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه و ته‌نسیقكردن له‌گه‌ڵ لیوای 4 ی فرقه‌ی یه‌كدا.
4- به‌پێی یاسا رێگا نادرێت هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی بچێته ناو شاره‌كانه‌وه به‌ڵكو ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بێت، چونكه لایه‌نی ئه‌منی ناو شاره‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه بپارێزرێت.
5- له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2010 دا بڕیار درا چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت، یه‌كێك له‌و لیژنانه‌ش لیژنه‌ی وه‌زارییه، ئه‌م لیژنه‌ییه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و هه‌رێم و وه‌زاره‌تی به‌رگری و پێشمه‌رگه‌یه به ده‌وری بۆ ماوه‌ی 3 مانگ جارێك كۆده‌بنه‌وه، لیژنه‌كه‌ی تریش كاری باڵایه، جگه له‌وه‌ی كه لێپرسراوی هه‌ماهه‌نگی نێوان عیراق - ئه‌مه‌ریكای تێدایه، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش بۆ شاره‌كانی دیاله‌و موسڵ و كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه كه ناوه‌ندی هامه‌هه‌نگی هه‌یه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و به‌رگری عیراق و ئه‌مه‌ریكا، بۆیه جێگیركردنی هێزی پێشمه‌رگه یاساییه و به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند بووه.
6- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شانبه‌شانی هێزه‌كانی سوپای عیراق له بازگه‌كان به‌هاوبه‌شی ئه‌ركی پاراستنی شاره‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن، له‌هه‌مان كاتدا ده‌وریاتی هاوبه‌شیان هه‌یه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
7- داوا له له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، خۆیان به دوور بگرن له لێدوانی توند و نایاسایی چونكه ئه‌و جۆره لێدوانانه هیچ خزمه‌تێك به كورد ناكات، گه‌ر هه‌ر روداوێكی نایاسایی بینرا پێویسته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیوای سێی گه‌رمیان ئاگاداربكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه بچن.
جه‌بار یاوه‌ر
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم
