بارزانی: تا كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێك ده‌خرێته‌وه
ئه‌مرِۆ له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسی دیاری كردنی رۆژی پیشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو،له‌م كۆنفرانسه‌دا بارزانی له‌میانی گوته‌یه‌كدا رای گه‌یاند، پێشمه‌رگایه‌تی زۆر مانا هه‌ڵده‌گرێ، پێشمه‌رگایه‌تی یانی شه‌ره‌ف، سه‌روه‌ری وخۆبه‌خشسین، ئه‌و شه‌ره‌فه زۆر گه‌وره كه به‌ر شانی هه‌ر كه‌سێك ببێت.
هه‌روه‌ها گوتی، پێشمه‌رگه به ئیراده شه‌رِی ده‌كرد، ئه‌گینا هیچ هاوسه‌نگیه‌ك نه‌بووله‌نێوان ئیمكانیات و توانای پێشمه‌رگه و سوپای شه‌رِكه‌ر، ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حزبه‌كانه و ئه‌ركی میلله‌تی كورده، ئیتر به‌و په‌ری رێزه‌وه یادی ئه‌و شه‌هیدانه بكاته‌وه و به پێی پێویست و ئیماكانیات نابێ ماڵ و منداڵی ئه‌وانه هه‌ست به غه‌ریبی یان بێ كه‌سی بكه‌ن، هه‌ر ماڵه شه‌هیدێك ده‌بێ وا بزانن هه‌موو ماڵه كوردێك ماڵی ئه‌وه، كه‌س و كار و برا و باوكی ئه‌وه.
بارزانی له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی، له‌هه‌مووشی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك جار مرۆڤ ده‌بینێ هه‌ندێك كه‌س هه‌ن ئه‌و سه‌ختی و خه‌بات و تێكۆشانه‌ی پێشمه‌رگه یا وای لێده‌كه‌ن سووكی بكه‌ن یاخۆ له‌بیر خه‌ڵكی ده‌ببه‌نه‌وه، من پێم وایه ئه‌مه تاوانێكی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به پێشمه‌رگه ده‌كرێ.
گوتیشی، پێشمه‌رگه موڵكی هه‌موو كوردستانه، هی حزبێك نییه، له به‌ر ئه‌وه من ده‌ست خۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسه و به‌شداری كردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداربوو له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك ده‌ست نیشان بكه‌ن به‌ناوی رۆژی پێشمه‌رگه، ماشالڵا رۆژێك نه‌بوو پێشگگه‌رمه داستانێكی تێیدا تۆمار نه‌كردبێ، ئه‌وه‌نده زۆره، به‌ڵام بۆ خۆشتان مه‌ترۆكه، به رای من پێشمه‌رگه رۆژی خۆی هه‌یه، رۆژی ده‌ستپێكی شۆرِشی ئه‌یلوول باشترین رۆژه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رۆژی پێشمه‌رگه.
له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، شتی زۆر ناخۆش ئه‌وه‌ی له جاری وا هه‌بووه به‌داخه‌وه شه‌رِی خۆكوژی روویداوه له‌نێوان پیشمه‌رگه، ئه‌مه ناخۆشترین شته، ناخۆشترین سات بووه كه به‌سه‌ر هه‌مووماندا تێپه‌ریووه، به‌ڵام خۆشبه‌خاته ده‌توانم بڵێم من زۆر سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه ئینشالڵا تا كۆتایی ئه‌مساڵ یه‌ك له‌شكری ته‌واو و یه‌كگرتوو بۆ كوردستان دروست ده‌كرێ سه‌ر به وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی،ئیتر نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك حزبێك له‌شكری هه‌بێ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌بێت، پێشمه‌رگه، پیشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌و هی هیچ حزبێك نابێ.
ده‌رباره‌ی دۆخی عێراقیش، بارزانی گوتی، ئه‌مرِۆش به داخه‌وه ئێمه رووبه‌رووی هه‌موو كێشه‌كان ده‌بینه‌وه، مه‌سه‌له‌ی دیموكراسییه‌ته له‌عێراق، ئێستاش ئه‌و گرفته‌ی كه هه‌یه گرفتی دیموكراسییه له‌عێراق نه‌ك مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا كێشه‌ی هه‌رێمه، نه‌خێر كێشه‌ی هه‌رێمیش به‌شێك له‌و كێشه گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر عێراق دیموكراتی بێ هیچ كێشه‌یه‌ك روو نادا، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ده‌ستوو بین دیسان هیچ گرفتێك نامینێ.
گوتیشی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێسته سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عێراقی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ته‌نگژه‌یه ده‌ربچین به‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و كوردستانیش دابێ، به‌ڵام پێم وایه میلله‌تی كوردیش گه‌یشتۆته ئه‌و برِیاره كه مومكین نییه قبووڵ بكا جارێكی تر هیچ دیكتاتۆرێك حكومی بكا.
هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا ژماره‌یه‌ك گوته‌ی تر پێشكه‌ش كرا كه دووپاتیان له‌گرنگی دیاری كردنی رۆژێك به ناوی پێشمه‌رگه ده‌كرده‌وه.
