له یادى 36 ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانی شۆرِشی 26ى گوڵاندا
له‌م یاده‌دا، خه‌باتی شۆرِشگیرانه‌ى ئه‌و پۆله تێكۆشه‌ره دێنینه‌وه یاد كه گرِی شۆرِشیان هه‌ڵگیرساند و، له ریزه‌كانیدا درێژه‌یان به خه‌بات دا تا به ئه‌مرِۆ ده‌گا و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شى كه گیانی خۆیان له‌و پێناوه‌دا به‌خشی.
شۆرِشی گوڵان، له مه‌وداى سێزده ساڵی خه‌باتی چه‌كداریی خۆیدا و، له‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه دژواره‌ى گه‌ل و وڵات پێیدا تێده‌په‌رِی، بێگومان هه‌رواز و نشێوێكی گه‌لێ سه‌ختی برِی و وێرِاى كۆشش و ته‌قه‌ڵلاَكانی رژێم و هۆنینه‌وه‌ى پیلانگه‌لێك بۆ كوشتن و له‌باربردنی شۆرِش، به‌ڵام به حیكمه‌ت و دووربینیی سه‌ركردایه‌تی شۆرِش له سه‌روویانه‌وه سه‌رۆك بارزانی و، هیممه‌تی پێشمه‌رگه و خۆرِاگری و پشوودرێژیی جه‌ماوه‌رى گه‌لی كوردستان، ئاكام شۆرِش، خۆی له قۆناغَكێی نوێ و پێشكه‌وتووتردا بینی و به‌یه‌كگه‌یشتنێكی پته‌وى پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر، له راپه‌رینێكی سه‌رانسه‌ریی به سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ى كوردستانی، كه هێزو لایه‌نه شۆرِشگێره‌كانی نێو مه‌یدانی خه‌باتی له‌خۆگرتبوو، هێز و داموده‌زگاكانی دیكتاتۆریه‌تی راماڵی و رژێمی به‌چۆكداهێنا و بانگی سه‌ركه‌وتنی خۆی دا.
ئه‌مرِۆ كه یادى شۆرِشی گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه، وێرِای ئه‌م ئازادى و سه‌رفرازیه‌ى كه له سایه‌یدا ده‌ژین، هه‌ڵبژاردنی په‌رِله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ك دوو دامه‌زراوه‌ى گرنگ بۆ كاروبارى حوكمرِانی و خۆبه‌رِێوه‌بردندا و، راگه‌یاندنی فیدراڵیه‌ت له په‌یوه‌ندیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌نددا، كه له ئامانج و دروشمه دورمه‌وداكانی شۆرِش بوون، هه‌نگاوگه‌لێكی تر هاوێشتراوه له بوارى ده‌ركردنی یاساگه‌لێك بۆ رێكخستنی ژیان له هه‌رێم كه زامنی به‌هێزخستن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ن، هه‌روا گه‌شه‌پێدانی زیاترى ئازادی و دیموكراسی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و هه‌نگاونان بۆ به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووترى رزگاری نیشتمانیدا.
هه‌رێمی كوردستان، له‌م قۆناغه‌ى سه‌رده‌می حوكمرِانیی مه‌ده‌نیدا تادێت كامڵتر و به‌هێزتر و پته‌تر ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر چاوێكی خێراش به‌نێو بواره‌كانی خزمه‌تگوزاریی هاووڵاتیاندا بگێرِین، له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانی وڵات، هه‌ر له ته‌ندروستی و زانست و په‌روه‌رده‌ییه‌وه بگره كه ژماره‌ى نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان و قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان چه‌ندین به‌رابه‌ر زیادی كردووه و به‌ره‌و خۆ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن و، تا رێكخستنی پێشمه‌رگه له به‌رگ و سوپا و ئۆرگانی جیاجیای رێكخراودا و هێزه‌كانی ئاسایش وناوخۆ بۆ دابینكردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی رۆژانه بۆ خه‌ڵك له ئاو و كاره‌با و رێگاوبان و، راكێشانی كۆمپانیا و سه‌رمایه‌ى بیانی بۆ هه‌رێم به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان و، كردنه‌وه‌ى ده‌رگا به‌رِووی كونسولخَانه‌كانی وڵاتان و كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم له وڵاتان و، ناردنی نه‌وت و به‌هێزخستنی بازرگانی و، سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌ڵۆژیای نوێ بۆ رێكخستنی دامه‌زراوه‌كان له‌پێناو كارئاسانیی و خزمه‌تی زیاترى هاووڵاتیان، ئه‌مانه و زۆری تر، پێمان ده‌ڵێت كه چه‌نده هه‌نگاوى باش هه‌ڵهێنراوه بۆ دارِشتنی ژێرخانێكی پته‌و بۆ سبه‌ینه‌یه‌ك، وێرِاى ئه‌وه‌ش ئامانجى هه‌نووكه‌ییمان پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتره بۆ هاووڵاتیان و چه‌سپاندنی زیاترى یاسا و به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستی ژیان و بژێویی خه‌ڵك و گه‌شه‌پێدانی ژیانی مه‌ده‌نیانه به گیانی پێشمه‌رگایه‌تی و به‌ها پیرۆزه‌كانی شۆرِش.
· سڵاو له 36 مین یادى هه‌ڵگیرسانی شۆرِشی گوڵانی نیشتمانی، له پێشمه‌رگه‌كانی.
· سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی شۆرِش.
· سڵاو له گیانی پاكی بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی سه‌ركرده‌ى هه‌میشه زیندوو.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
26ى ئایارى 2012
