ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزیەکان لەگەڵ یاسای ڕۆژنامەگەری ناکۆکه
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان\"نەوشیروان شەریف\"" گوتی: ئەو پڕۆژە یاسایەی بەناوی پیرۆزیەکانەوە پێشکەش کراوە، پێم وایە لەناوەڕۆکەکەیدا بەجۆرێک لەجۆرەکان لەگەڵ یاسای ژمارە 35 ڕۆژنامەگەری بەتایبەتیش مادەی نۆ لەیاساکە ناکۆکی و ناتەبایی هەیە و پێشم وایە لەکاتی گفتوگۆ کردن لەسەر پڕۆژە یاساکە لەپەرلەمانی کوردستان لەلایەن لیژنەی یاسایی و لیژنەکانی دیکەوە هەست بەو ناکۆکی و ناتەباییە دەکەن کەلە نێوان ئەو دوو مادە یاساییەدا هەیە\"".
نەوشیروان شەریف، گووتی:\""هەریاسایەک بۆ چڕتر کردنەوە و کۆت کردنی ئازادیەکان دەربکرێت و کەلەگەڵ ڕۆحی یاسای ژمارە سی وپێنج و مادەی نۆی یاساکە نەگونجێت، دەبێت بەشێوەیەک لەشێوەکان چارەسەرێکی یاسایی بۆ بدۆزرێتەوە و به پێچهوانهوه، شەرعیەتی قانونی نابێت\"".
ئهم ئهدناهمهی ئهنجومهنی سهندیکای رۆژنامهنووستان، گوتی: \""هیچ ڕۆژنامەنووسێک مافی ئەوەی نییە کە لەسنوری پیرۆزیەکانی خەڵک لابدات لەوانە پیرۆزی ئاینی و مەزهەبی و بیروباوەڕ بەڵام پێشم وایە لەم هەرێمەی ئێمەدا پاراستنی ئازادی لە پیرۆزترین پیرۆزیەکانە و یەکێکە لەو شتانەی حکومەت و دەسەلات و پەرلەمان و خەڵک و میدیا و ڕۆژنامەگەری لە وڵاتی ئێمە شانازی پێوە دهکهن\"".
نهوشیروان شهریف ههروهها گوتی:\""یاسای ڕۆژنامەگەری یەکێکە لەو یاسایانەیه ئێمە زۆر شانازی پێوە دەکەین و پێمانوایە یاساکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاڕادەیەکی باش ئازادی ڕۆژنامەگەری لەهەرێمی کودرستان فەراهەم کردوە کە جێگەی شانازی هەموانە و دەبێت بەهەموو لایەکمان پارێزگاری لێ بکەین و لەژێر هیچ ناو ناو نیشانێکدا ڕێگە بە بەرتەسکردنەوەی ئازادیەکان نەدەین\""."
