تۆپخانه‌ی توركیا ناوچه‌كانی نهێل و نێروه‌و رێكان به خه‌ستی تۆپباران ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی دێره‌لوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی توركیا به خه‌ستی تۆپبارانی گونده‌كانی (هێتیتێ، رهشاوا، به‌رچی، زلێی) له ناوچه‌ی نهێل و گونده‌كانی (شیڤێی، چه‌م جی) یان له ناوچه‌كانی نێروه‌و رێكان تۆپباران كردووه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: تۆپبارانه‌كه ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات به‌رده‌وام بووه‌و به‌هۆی خه‌ستی تۆپبارانهكهشهوه زیانه گیانی و مادییه‌كان نه‌زانراون.
