شاندێكی وڵاتی پۆڵۆنیا سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كرد
له دیدارێكدا كه كاروان جه‌مال جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه ئاماده‌بوو، باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا‌و شاندی میوان خواستی وڵاته‌كه‌یان خسته‌ڕوو بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و كه‌شتوگوزارو شوێنه‌وارو زانكۆ.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی وڵكۆ پۆلسكا رایگه‌یاند ئه‌وان به سه‌ردانێكی سێ رۆژی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پۆڵۆنیا د‌رك به پێشكه‌وتنه خێراكانی هه‌رێم و بوونی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. بۆیه ده‌خوازین له‌و بوارانه‌ی كه تێیدا سه‌ركه‌وتووین و هه‌رێمی كوردستان پێویستی پێی هه‌یه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیتان بكه‌ین.
به‌ڕێزیان باسی له سیاسه‌تی وڵاتی پۆڵۆنیا كرد له رووی بووژانه‌وه‌و پێشخستنی ئابووری وڵات و چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتان. هه‌روا گووتی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پۆڵۆنیا له هه‌رێم له قۆناغی كۆتاییه‌و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كرێته‌وه. هاوكات باسی له‌و كه‌رتانه كرد كه پۆلۆنیا ده‌توانێ كاری له‌سه‌ر بكات.
دواتر فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی پۆڵۆنیا، گووتی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی به‌ره‌پێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنه، پێویستیمان به توانا‌و شاره‌زایی وڵاتانی دیكه هه‌یه، پۆڵۆنیاش وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن ئه‌زموون له چه‌ندین بوار ده‌توانێ رۆلی خۆی ببینێ له هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و جوله‌ی بازرگانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هیوای خواست كه په‌یوه‌ندی پته‌و له نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی وڵكو پۆلسكا و شار‌و زانكۆ‌و ژووره بازرگانیه‌كانیان دروست بێت. پاشان باسی له‌و ده‌رفه‌تانه كرد كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه گه‌شه‌یان پێبدات و بوونه‌ته ئه‌وله‌ویاتی كاری حكومه‌ت وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و په‌ره‌پێدانی تواناكان و زانكۆ‌و گه‌شت و گوزارو شوێنه‌وار.
هه‌ردوولا باسیان له بایه‌خی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و سه‌ردانی به‌رده‌وامی به‌رپرسانی سیاسی و شاندی دیپلۆماسی و كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا كرد بۆ زیاتر هاوكاری هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر به ئامانجی سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.
