سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی چیك له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، باڵیۆزی وڵاتی چیك وێرای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به نیازه په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێش ببات ، نه‌ك ته‌نها له سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و بازرگانی به‌ڵكو له بۆاره‌كانی تریشدا . له‌م رووه‌وه ئاماژه‌ی به هاتنی شاندێكی پیشه‌سازی و بازرگانی وڵاته‌كه‌ی كرد به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمدا بكات.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌یكرد به په‌یوه‌ندی مێژوویی كه هه‌ر دوو گه‌لی چیك و هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له سه‌ر ویستی هه‌رێم بۆ دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی له هه‌ر كارئاسانییه‌ك كه ده‌بێته هۆی به‌شداری كۆمپانیاكانی چیك به شێوه‌یه‌كی فراوان له بنیادنانه‌وه و گه‌شه‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری له هه‌رێمی كوردستاندا.
