په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا و سکۆتله‌ندا: هه‌رێمى کوردستان مۆدڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و داواش له حکومه‌تی ووڵاته‌که‌مان ده‌که‌ین جینۆسایدی گه‌لی کورد بناسێنێت
خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کودرستان له به‌ریتانیا داوای له په‌رله‌مانتاران و خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته کرد که به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی واژووی ئه‌له‌کترۆنی بکه‌ن که تیایدا داوا له حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌که‌ین به فه‌رمی جینۆسایدی گه‌لی کورد بناسێنێت. له ووته‌یه‌کیدا بۆ ئاماده‌بووان که پێکهاتبوون له په‌رله‌مانتاران، ڕۆژنامه‌نووسان، دیپلۆماتکار و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ناحکومیه‌کان خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان ووتی: \" به‌ریتانیا ڕۆڵی گه‌وره‌ی له مێژووی نزیکی کوردستان بینیوه و له ئه‌مڕۆی کوردستانیش ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاو ده‌بینێت. پێویسته به‌ریتانیا، که سه‌نته‌ری دیموکراسیه‌تی جیهانه له پێشه‌وه‌ی ووڵاتانی تره‌وه بێت بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان.\""
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌رله‌مانتار ڕۆبه‌ڕت هاڵفن ووتی: \"" گه‌لی کورد ماوه‌یه‌کی زۆره چاوه‌ڕێی دادپه‌روه‌ری ده‌کات. عیراق به فه‌رمی جینۆسایدی کوردی ناساندووه و ئێستاش ئه‌رکی جیهانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان شت بکه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره دژ به مرۆییه بدرێنه دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. داوا له هه‌مووتان ده‌که‌م که هانی په‌رله‌مانتاره‌کانتان و ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانناسن بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاربکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد ئه‌و مافه وه‌ده‌ستبێنێت و جینۆسایده‌که‌ی به فه‌رمی بناسێنرێت.\""
له لای خۆیه‌وه‌ش حه‌نزه‌ڵه مالیك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سکۆتله‌ندا ووتی: \"" ئێمه قه‌رزداری خه‌ڵکی هه‌رێمى کوردستانین، ده‌بێت له‌گه‌ڵیان بین و کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌ین. زۆر گرنگه که هه‌ست به‌وه نه‌که‌ن که مرۆڤایه‌تی پشتی لێیان کردووه. گه‌لی کورد دووچآری نه‌هامه‌تیه‌کی زۆر هاتووه. به هیچ جۆرێك قه‌بووڵ ناکرێت که گه‌لێك بێ ویژدانانه بکوژرێت، دواییش له بیر بکرێت. واژووکرن له هه‌ڵمه‌تی تایبه‌ت به جینۆساید زۆر گرنگه. ئێمه گه‌لێکین ناسراوین به‌وه‌ی که مافه‌کانی مرۆڤ له به‌رچاو ده‌گرین، ده‌با به‌یه‌که‌وه دووپاتی ئه‌وه بکه‌ینه‌وه له ڕێگای به‌شداریکردن له هه‌ڵمه‌تی واژووی ئه‌له‌کترۆنی.\""
ڕاپۆڕته بڵاوکراوه‌که و ووته‌کانی په‌رله‌مانتاران، هه‌رێمى کوردستانیان به مۆدڵێك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوزه‌د کرد.
ڕۆبه‌رت هاڵفن ووتی: \"" ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشه که جگه له‌وه‌ی کوردستان هه‌رێمێکی موسوڵمانی پێشکه‌وتووه، له هه‌مانکاتدا بووه‌ته پێگه‌ی هه‌موو ئایینه‌کانی تر، به تایبه‌تیش ئایینی مه‌سیحی. ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری هاوڵاتیه مه‌سیحیه‌کان ناوچه‌کانی تری عیراقیان به‌جێهێشتووه له‌به‌ر توند و تیژی و ڕوویان له هه‌رێمى کوردستان کردووه و ئارامانه له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له کوردستان که مایه‌ی خۆشحاڵیه جیاوازی گرووپه ئایینیه‌کان و پێکه‌وه‌ژیانی ئایینی به ئاشکرا ده‌بینین، له کاتێکدا که ئه‌و حاڵه‌ته زۆر به ده‌گمه‌ن له ناوچه‌که ده‌بینریت.\""
له لای خۆیه‌وه‌ش په‌رله‌مانتار فابیان هامیلتن ووتی: \"" هه‌رێمى کوردستان به‌شێکه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مافی خۆیه‌تی ئاهه‌نگ بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی بگێڕێت. دیموکراتیه‌تێکی کراوه و ئازادیه‌کی گه‌وره هه‌یه له وهه‌رێمه که زۆر زه‌حمه‌ته له پارچه‌کانی تری ئه‌و ناوچه‌یه به‌م شێوه‌یه ببینرێت. کوردستان سه‌رکه‌وتووانه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و ده‌رگاکان واڵا ده‌کاته‌وه.\""
به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی کوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا گاری کێنت له لای خۆیه‌وه ووتی: \"" گه‌لی کورد ئه‌مڕۆ دوای ده‌یه‌ها ساڵ له هه‌ژاری، دوورخستنه‌وه له جیهانی ده‌ره‌و و زۆرداری به‌ره‌و دیموکراسیه‌ت و ئازادی و بازاڕی کراوه ده‌چێت. له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد به‌ڕێوه‌چوو که له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌ستخۆشی لێ‌کرا. له کوردستان ئێستا ئۆپۆزسیۆن هه‌یه که ئه‌و حاڵه‌ته به که‌می له ناوچه‌که به‌رچاو ده‌که‌وێت. چاکسازی بیرۆکه‌ی هه‌موو لایه‌که، به‌ڵام پێویستی به بارێکی سه‌قامگیر هه‌یه.\""
گرووپی هه‌رێمى کوردستان له هه‌ردوو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و سکۆتله‌ندا له لایه‌کی تره‌وه ڕۆشناییان خسته سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه بازرگانی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌ریتانیا.
په‌رله‌مانتار حه‌نزه‌له مالیك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌ل ئه‌نجامدرا له سه‌ر ئاستێکی به‌رز بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی کوردستان و سکۆتله‌ندا. ناوبراو هه‌وره‌ها ووتی: \"" کوردستان سکۆتله‌ندای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ردوولا نزیکه له یه‌ك. گه‌لی هه‌ردوو هه‌رێمی کراوه و دۆستانه‌ن. هه‌ردوو هه‌رێمیش کار ده‌که‌ن بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون.\""
له لایه‌کی تره‌وه‌ش دایڤس لێوین به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هێنری جاکسن بۆ توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی له له‌نده‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئاماده‌بوونی ئه‌و هه‌موو په‌رله‌مانتاره له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پشتگیری هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی به‌ریتانیا که جێگای سه‌رسوڕمانی منه. ناوبراو هه‌روه‌ها ووتی: \"" گه‌لی کورد ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و پێشه‌وه بچن و ژیانێکی باش بۆ نه‌وه‌کاقنی داهاتوویان دابین بکه‌ن. ئه‌و گه‌له دژی توندڕه‌وه‌کانن. وه‌ک ڕۆشنایی خۆر ڕوون و ئاشکرایه که سیسته‌می سیاسی کوردستان زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چووه. هه‌رێمى کوردستان موسته‌هه‌قی به‌هێزترین پشتگیری ئێمه‌یه.\"""
