وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم و بالیۆزی ئیتاڵیا پرۆتۆكۆڵێك بۆ وه‌رگرتنی قوتابیانی كورد له‌زانكۆكانی ئیتاڵیا ئیمزا ده‌كه‌ن
پاش ئیمزا كردنی پرۆتۆكۆڵه‌كه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم عه‌لی سه‌عید له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، ئهمرِۆ پرۆتۆكۆڵێك له‌گه‌ڵ بالیۆزی ئیتاڵیا له‌عێراق ئیمزامان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌و دوا قوتابیانی كورد له چوار چیوه‌ی پرۆژه‌ی تواناسازی قوتابیانی كورد له‌زانكۆكانی ئیتاڵیا وه‌رده‌گیرێ.
روونی كرده‌وه، ئیمزاكردنی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ به‌وه‌ی له‌مه‌و دوا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لهپالاوگهكانی خوێندنی باڵا له‌ده‌ره‌وه كه‌له‌چوار چیوه‌ی پرۆژه‌ی تواناسازی له‌زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی زانستی ئیتاڵیا وه‌ربگیرێن.
لای خۆیه‌وه جیراتۆ كهرانتی بالیۆزی ئیتاڵیا له‌لێدوانێكدا گوتی، ئیمزاكردنی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه له‌نێوان حكوومه‌تی ئیتاڵیا و حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ به‌وه‌ی له‌داهاتوو به‌سه‌دان له‌قوتابیانی زانكۆكانی ئیتاڵیا درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌ئێسته‌دا به ده‌یان كۆمپانیای ئیتاڵی له‌هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، كێشه‌ی ئێمه بریتیه له‌وه‌ی له‌كوردستان كه‌سانێك نییه زمانی ئیتااڵی بزانن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا له‌كوردستان كار بكه‌ن، پێم وایه به‌م هه‌نگاوه‌ی ئێسته‌مان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێ.
گوتیشی، ئیمزاكردنی ئه‌و پرتۆكۆڵه ده‌بێته هه‌نگاوێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و ئیتاڵیا ئاشناییهتیان به كولتووره جیاوازه‌كانی یه‌كتر هه‌بێ.
