گوته‌بێژی پارتیی دیموکراتی کوردستان: داڕشتنی خۆپێشاندانه‌که‌ی هه‌ولێر په‌یامێکی ده‌ره‌کی بوو
جه‌عفه‌ر ئێمنکی لە دیانەیەکی ژمارەی ئەمڕۆی هەفتەنامەی باس‌دا سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌که‌ی هه‌ولێر، ده‌ڵێت: \""پێلانێکی پێشوه‌خته بۆ رۆژی 7ـی مانگ داندرابوو، به‌ڵام به هۆی هاتنه ده‌ستی پارتی و رۆڵی نێچیرڤان بارزانی له سارکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که و له ناوبردنی پیلانه‌که. بەڵام دیار بوو پیلانه‌که له‌ناو نه‌چوو. چونکه نیازی پێشوه‌خته و ئامانجی بۆ دیاری کرابوو.\""
گوته‌بێژی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئاماژه به‌و به‌ڵگانه‌یش ده‌کات که له سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانی مالیکی له‌به‌رده‌ست دان و ده‌ڵێت: \""ده‌ستخه‌تی مالیکی هه‌یه که ئیمزای له‌سه‌ر رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی پارتی کردووه که به‌ڵێنی زۆر ئاشکرای تێدایه.\""
\""باس\"" له زمان سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌وه، ده‌ڵێت: \""نووری مالیکی پێش رێککه‌وتننامه‌که‌ی هه‌ولێر بۆ پێک‌هێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق، رێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ پارتیدا ئێمزا کردووه.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: \""مالیکی ئیمزای کردووه هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 ده‌دات، هێزی پێشمه‌رگه وه‌ک هێزی سه‌ربازیی عێراق ده‌ناسێت و به مه‌رجێک په‌رله‌مانی عێراق یاسای نه‌وت و گاز په‌سند نه‌کات، رازیی ده‌بێت هه‌رێمی کوردسان خۆی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه بنێرێت.\""
شایانی باسه، له کاتێکدا گوشاره‌کان بۆ سه‌ر سەرۆکوەزیرانی عێراق چڕتر ده‌بنه‌وه که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا نووری مالیکی له‌سه‌ر پۆسته‌که‌ی وه‌لابنرێت و که‌سێکی دیکه جیگه‌ی بگرێته‌وه.
له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌کاندا به‌بێ به‌شداری لایه‌نگرانی نووری مالیکی، به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که جارێکی دیکه جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و 19 خاڵه‌که‌ی کورد کردووه‌ته‌وه."
