وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌شداری له ( كۆنفرانسی زانستی ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی) له له‌نده‌ن ده‌كات
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه كرا كه بڕیاره وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا و له په‌راوێزی ( كۆنفرانسی زانستی ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی) كه وا بڕیاره له رۆژانی (27و 28/ 5/2012) له له‌نده‌ن به‌رێوه‌بچێت، له‌گه‌ڵ (داڤیدسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاشكۆی رۆشنبیری له به‌ریتانیا) تاوتوێیان بكات، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی و راهێنان بۆ تازه ده‌رچووانی كۆلێژی پزیشكی و به‌رنامه‌ی ( دیلفی) و به‌رنامه‌ی دڵنیای جۆری.
