پەرلەمانتارێكی گۆڕان: گۆڕان خۆی لە حکوومەتدا بەشدار نەبوو، بێبەش نەکرا
لە بەشی دووەمی ڕوونکردنەوەیەکیدا لە ژێر ناوی (گۆڕان ئەوەندە داماو نیە) کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، سەردار عەبدوڵڵا
بەشداریکردن و نەکردنیان وەها ڕوون دەکاتەوە: \"لەراستیدا پاش کشانەوەی گۆڕان لە ئیئتیلافی فراکسیۆنە کوردستانیەکان، مەرجی مەسعود بارزانی ئەوە بو یان دەبێ گۆڕان بگەڕێتەوە ناو ئیئتیلافی فراکسیۆنە کوردستانیەکان، یان نابێ بەشداری حکومەتی عیراق بکات.
هەڵبەتە مەسەلەی دامەزراندنی ئیئتیلافی کوردستانی و دواتر کشانەوەمان لێی بابەتێکی گرنگە ولەم زنجیرەیەدا بەخێرایی باسی دەکەین، بەڵام بۆ ئەوەی دڵنیاتان بکەم کە گۆڕان بێبەش نەکرا، دەبێ ئەو راستیەتان بۆ دوپات بکەمەوە کە لە دوا سەعاتەکانی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتدا برایانی یەکگرتو پێیان راگەیاندین کە مەسعود بارزانی وازی لە مەرجی گەڕانەوەی گۆڕان بۆ ناو ئیئتیلافی کوردستانی هێناوە، کەچی هەر بەشداریمان نەکرد.. ئەمەش سبەینێ باس دەکەم.\""
عەبدوڵڵا، بەوەندە ناوەستێ و بۆ خستنەڕووی ڕاستیی چۆنیەتیی بەشدارنەبوونیان، بابەتەکە وردتر دەکاتەوە و ڕاشکاوانە دەڵێت کە گۆڕان خۆی لە پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت کشایەوە و پێشتر خۆیان بۆ کشانەوە لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت ئامادە کردبوو.
ئەو پەرلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕان هەروەها دەڵێت \""جارێکی تر دڵنیاتان کە مەسعود بارزانی وازی لەو مەرجە هێنابو کە دەبێ ئێمە بگەڕێینەوە ناو ئیئتیلافی فراکسیۆنە کوردستانیەکان، لە بەرامبەردا برایانی یەکگرتو بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە داوایەکی تریان لە ئێمە کرد.\"""
