هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك چه‌ند چالاكیه‌كی ئه‌منی ئه‌نجامده‌ده‌ن
له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmedia عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له‌ناوچه ریازی سه‌ربه قه‌زای حه‌ویجه پێنج داواكراو ده‌ستگیركراون.
وتیشی: هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌هاوبه‌شی سوپای عیراق و هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه له كۆمه‌ڵگای نه‌هره‌وان و ئه‌و پێنج كه‌سه‌ش پێشتر به مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه.
هه‌رئه‌مڕۆ له‌گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ره‌شادی پارێزگای كه‌ركوك بۆمبێكی چێندراو به‌ماتۆر سكیلێكدا ته‌قیه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی برینداربوون.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: بۆمبه‌كه له‌زه‌ویه‌كی كشتوكاڵیدا له‌نزیك گوندی (گرحه قازان)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ره‌شاد ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ژنێك و پیاوێك برینداربوون، شه‌وی رابردووش هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك له‌گوندێكی قه‌زای حه‌ویجه كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه كه داواكراوه به‌پێی مادده‌ی 421 ی رفاندن و بڕیاری پێشوه‌ختی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه له‌لایه‌ن دادگای شاری به‌غداوه‌و به‌شێوه‌ی نهێنی له‌به‌غداوه هاتووه‌ته سنوری قه‌زای حه‌ویجه‌و له‌گوندی جه‌میله‌ی قه‌زای حه‌ویجه نیشته‌جێ بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رئه‌مڕۆ له‌شارۆچكه‌ی پردێی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شارۆچكه‌كه كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه‌بڕێكی زۆر ده‌رمانی هۆشبه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا حه‌شاردابوو.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی پردێ پێیڕاگه‌یاندین: پاش پشكنینی ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك-هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه هۆشبه‌رانه‌دا گرتووه‌و كه‌سێكیشیان ده‌ستگیر كردووه كه‌ئه‌و ده‌رمانانه‌ی حه‌شاردابوو به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی له به‌غداوه بۆ شاری هه‌ولێر.
