نێچیرڤان بارزانی: داواكارین بە زووترین كات یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بكرێت
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر یەكەمین كۆنفرانسی مەیدانیی وزەی نێودەوڵەتی دەستی پێكرد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكیدا ڕۆشنایی خستە سەر سیاسەتی نەوت هەرێم و بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: \"ئێمە لە هەرێم هیوادارین سامانە سروشتییەكان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانیی تەواوی گەلانی عێراق، هاتنی وەزیری وزەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان ئاماژەیە بۆ پەیوەندیی بەهێزی هەرێم و توركیا، ئێمە دەتوانین وزە بۆ خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانمان بە كار بێنین، نەك بۆ ناخۆشی و شەڕ.\""
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات ئاماژەی دا: لە ئێستادا توركیا گەورەترین هاوبەش و وەبەرهێنەرە لە هەرێم، خۆشحاڵین کە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا چووەتە قۆناغێكی تازەوە لە بواری وزەدا، ئەم پەیوەندییە بەرز دەنرخێنین، ئێمە بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق، بەردەوام دەبین لەسەر سیاسەت و كاری خۆمان لە بواری نەوت، نەوت و گازی هەرێم ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت بۆ دابینكردنی وزە لە جیهان.\""
ڕوونیشی كردەوە: \""لە پێنچ ساڵی ڕابردوو ئێمە هەنگاوی ڕاست و دروستمان ناوە لە بواری نەوتدا، بەڵگە بۆ ئەوەیش ئەو پێشكەوتنەیە کە هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە بینیوە. داوا دەكەین یاسا نەوت و گاز لەپەرلەمانی عێراق بە زووترین كات پەسەند بكرێت، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا و دەستوور مامەڵە لەگەڵ نەوتی هەرێمدا بكرێت\"".
هەرەها پابەندبوونیی تەواوی حکوومەتی کوردستانیشی بە دەستووری عێراقەوە نیشان دا، \""ئەو پابەندبوونەیشمان بۆ بنیاتنانی ئایندەیەكی گەشترە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.\"""
