حكومەتی هەرێم كێشەی نێوان PKK و توركیا چارە دەكات
دواى سه‌ردانێكى دوو رۆژى بۆ ئه‌نقه‌ره نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18.5.2012 گه‌ڕانه‌وه شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ سه‌رکۆمار و سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه و گه‌وره به‌رپرسانى تورکیا کۆ بووه‌وه و چه‌ندین پرسى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیایان تاتوێ کرد و هه‌ردوولا ئاماده‌ییان نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ى بره‌و به په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانى نێوان هه‌ردوولا بدرێت و کار بۆ ئه‌وه بکرێت که کۆمپانیا تورکییه‌کان به شێوه‌یه‌کى فراونتر له هه‌رێمى کوردستان وه‌به‌رهێنان بکه‌ن.
سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌رپرسانى تورکیا هه‌روه‌ها ڕه‌وش و ئاڵۆزییه سیاسییه‌کانى ناوچه‌که به گشتى و عیراقیان به تایبه‌تى تاتوێ کرد و داکۆکى له‌وه کرایه‌وه که کێشه‌کانى عیراق له ڕێگه‌ى دیالۆگ و ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن. تیشکیش خرایه سه‌ر ئه‌و سیناریۆیانه‌ى که چاوه‌ڕێ ده‌کرێ له ئه‌نجامى ئاڵۆزى و کێشه‌کانى ناوچه‌که بێنه ئاراوه.
ئاسایشى سنووره‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا بابه‌تێکى دێكه‌ى ئه‌جێنداى دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نقه‌ره بوو. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌ر پاراستنى ئارامى و ئاسایشى سنووره‌کان کرده‌وه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ى پرسى کورد و چالاکییه‌که سه‌ربازییه‌کانى نێوان سوپاى تورکیا و په‌که‌که‌ش، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گوتى ئه‌و کێشه‌یه به شێوازى سه‌ربازى و له ڕێگه‌ى توندوتیژییه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت و تاقه ڕێگه چاره‌سه‌رى؛ گرتنه‌به‌رى شێوازى ئاشتیانه‌ى سیاسى و دیالۆگه، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریش؛ ئاماده‌یى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ هه‌ر هاوکارییه‌ک ده‌ربڕى.
-رووداو
