سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا هاوخەمی خۆی بۆ كوژرانی سێ ئەفسەرەكەی سوپای توركیا دەربڕی
بەداخەوە پێنچ شەمەی رابردو(17ی ئایار) لە ناوچەی (هەتای) توركیا، سێ ئەفسەر و سەربازێكی سوپای توركیا كوژران.
ئێمە لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەو شەڕ و كوشتارە بە تووندی ئیدانە دەكەین و پێمان وایە زیانێكی گەورە بە هەوڵەكانی ئاشتی دەگەیەنێت، دووپاتی دەكەینەوە، ئەو پەلامار و كوشتارە بێ ئەنجامە و خزمەت بە هیچ لایەك ناكات و، دەبێت رێگەچارەی ئاشتیانە بگیرێتەبەر وەئیمە چەندین جار دووپات مان كردۆتەوە كە ئەم جۆرە كردارانە خزمەت بەگەلی كوردستان و پرۆسەی دیموكراسی لە ناوچەكە ناگەیەنیت .
د.ئومێد سەباح
وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
19-5-2012
