سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی حزبی ئیسلامی ئێراقی كرد
له دانیشتنێكدا به ناوی ئه‌یاد سامه‌ڕایی ئه‌مینداری گشتی حزبی ئیسلامی ئێراقیه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیان له سه‌رۆك بارزانی كرد به بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانی ئامۆزایه‌وه، سه‌رۆك بارزانی سوپاسی كردن و هیوای خواست خوای گه‌وره پاداشتیان بداته‌وه و له هه‌موو به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك بیانپارێزێ.
