حكومەتی هەرێم، بریكاری وەزیر بۆ وەزارەتەكان دادەنرێت
جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، عیماد ئەحمەد، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند \"بریكاری وەزیر بۆ وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دادەنێت، بەڵام جارێ چاوەڕوانی ڕێكکەوتنین، ئەم دانانەیش لەسەر ئەساسی كەفائەت و مەسلەكیەت لەهەر شوێنێك پێویست بێت بریكار دادەنێین.\""
لەبارەی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كە لە ئێستادا ڕاگیراوە، جێگری سەرۆكی حكوومەت گوتی، جارێ دیار نییە، چۆن دەبێت."
