2 سەربازی تورک کوژران

2 سەربازی تورک کوژران
ئەمڕۆ شەڕوپێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و سوپای تورکیا روویداوە و تائێستاش بەردەوامە.

پێکدادانەکە لەشارۆچکەی کوزوجولو سەر بە ناوچەی دۆرتیۆڵ لە هەرێمی شاخاوی و سەر بە پارێزگای (هەتای) روویانداوە تائێستاش بەردەوامە.

بە گوێری ئامارە سەرەتاییەکان لەو پێکدادانانەدا 2 سەربازی تورکی کوژراون یەکێکی دیکە بریندار بووە.

لە شاری سێرت لە باکووری کوردستان بە رۆکێت هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس، زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.



-رووداو
Top