سەرۆكى ئەنجوومەنى نیشتیمانیى كوردستانى داوا لە ئیسرائیل دەكا پشتیوانى لە لەتبوونى سووریا بكا
شێركۆ عەباس گوتى، لەتكردنى سووریا لەسەر بنەوا فیدراڵی دەبێتە هۆى ئەوەى كە پێوەندیی ئەو وڵاتە لەگەڵ مانگى شیعە كە ئێران رابەرایەتیی دەكا بپچڕێ.
عەباس گوتى، سووریا بەسەر 3 هەرێمدا دابەش بكرێ كە برێتی دەبێ لە هەرێمەكانى \"كوردى، دوروزی و عەرەبی سونە\"" رێگر دەبێ لە هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ ئێران چونكە لەبەرژەوەندی هیچ یەكێكیان نییە لەگەڵ ئەو وڵاتە هاوپەیمانی ببسەتێ و هەروەها ئەمەش وڵاتەكە دوور دەخاتەوە لە دروستبوونى دەوڵەتى ئیسلامى سونە بەسەرۆكایەتیی ئیخوانەكان.
پتر گوتی، زۆر پێویستە كە سووریا بكرێتە چەند پارچەیەك، سووریایەكی فیدراڵی بەسەر 4 تا 5 هەرێم لەسەر بنەواى ئیتنی دەبێتە ناوچەیەكی دابڕ لەگەڵ ئیسرائیل.
عەباس مانەوەى بەشار ئەسەدی لەسەر دەسەڵات بۆ ماوەیەكی درێژ بەدوورزانى و ئاماژەى كرد ئەو رێژێمە دوور یا نێزیك لە ساڵێك تا دوو ساڵی تر دەرووخێ، رۆژنامەى \""جۆرێزلم پۆست\""ی ئیسرائیلی گواستییەوە."
