ماوەیەکە ئەو کەسانەی کە لە هەمبەر سیاسەتی رەوای سەرکردایەتی هەرێمدا فەشەلیان هێناوە، پەنایان بۆ ئامرازی ناشایستە و دوور لە رەوشت بردووە و هەوڵ دەدەن بەم هۆیانەوە فەشەلیان پەردەپۆش بکەن و داخی دەروونیان هەڵرژن. لەمرۆژانەدا مایکل رۆبن و کەسانی هاوشێوەی بە فیتی هەندێ فاشل پرۆپاگەندەی دوور لە رەوشت بڵاودەکەنەوە و بە تایبەت سەردانەکانی جەنابی سەرۆک بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج و دەخوازن بە خەیاڵی خۆیان لە گرینگی ئەم سەردانانە کەم بکەنەوە. ئەوان هەمیشە لە دوای سەردانەکانی سەرۆک بارزانی بۆ دەرەوەی وڵات هەولی لەم جۆرەیان داوە و لە دوا هەولیشیاندا ویستوویانە گومانێکی نالۆجیکی بخەنە پاڵ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ ئیمارات، بەداخەوە هەندێ راگەیاندنی ناوچەیی و ناخۆش خواستە یاخود ناخواستە کەوتوونەتە داوی ئەو ناتورە بێ بەڵگە و بێبنەمایانە. کەسێکی وەک مایکل رۆبن کە پێشتر وانەبێژی زانکۆی سلێمانی بووە و بە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر قوتابیان دەرکراوە، بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە بەردەوام لە هەوڵی بوختان هەڵبەستن و چەواشەکاری بووە. ئەم کەسە هیچ کاتێ شتێکی بە بەڵگەوە بڵاو نەکردۆتەوە و بەڵکو هەموو هەوڵەکانی تەنیا ئاوێتەی هەڵرشتنی داخی دەروونیەتی لە بەرامبەر هەرێم و سەرکردایەتیەکەی. چەسپاندنی ناو و ناتورەی قومار و شتی لەم بابەتە بە کەسانێکی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە وڵاتێکی وەک ئیمارات ناحەقیەک و ناوزڕاندنێکی دوور لە رەوشتە. لە زۆربەی وڵاتە خەلیجییەکان ئەم کردارە بوونی نیە و بە یاسا قەدەغەکراوە و باسێکی وا هێندە نالۆجیکییە کە تەنیا مەگەر بەرهەمی عەقلی مایکل رۆبن بێت. ئەوانەی کە ئەمجۆرە پرۆپاگەندانە بڵاودەکەنەوە هیچ ئامرازێکی تری ڕووبەڕوو بوونەوەیان پێنەماوە و لە لاوازیی خۆیان پەنا بۆ درۆ و بوختان و لە رەوشت لادان دەبەن، ئەم کردارانەش دادیان نادات و شەرمەزاری بەشیان دەبێت. پێویستە ئەو رۆژنامە و کەناڵانەی راگەیاندنیش کە خۆیان بە راگەیاندنی راستگۆ و بەرپرسیار دەزانن، نەکەونە داوی ئەمجۆرە کەسانەی کە رق و کینە تاکە سەرچاوەی وتارەکانیانە و با نەبنە کەنالی گواستنەوەی بوختان و درۆ و دەلەسەکانیان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی هەرێم
١٦/٥/٢٠١٢