له سه‌ر بانگهێشتى تورکیا شاندێکى باڵای حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى ئه‌و وڵاته ده‌کات
له میانه‌ى سه‌ردانه‌که‌یه‌دا سه‌رۆکى حکومه‌ت چاوى به گه‌وره به‌رپرسانى کۆمارى تورکیا ده‌که‌وێت، به ئامانجى به‌هێزترکردنى په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورى و ڕ‌ۆشنبیرى و بازرگانى و په‌روه‌رده‌ییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌دا شاندى حکومه‌تى هه‌رێم کفتوگۆ ده‌رباره‌ى پێشهات و گۆڕانکایهکانى ناوچه‌که له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و ووڵاته ده‌که‌ن و له‌وباره‌یه بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن.
شاندى حکومه‌تى هه‌رێم که یاوه‌ریى سه‌رۆکى حکوومه‌ت ده‌که‌ن پێكهاتوون له سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانفوئاد حوسێن، وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى سینان چه‌له‌بى، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌ت فه‌لاح مسته‌فا، سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم خه‌سره‌و گوڵ محه‌مد و ژماره‌یه‌ک له ڕاوێژکارانى حکوومه‌ت.
