فه‌لاح مسته‌فا : تۆمه‌ته‌کانی (مالیکی) ئه‌وپه‌ڕی بێبنه‌مان
به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (فه‌لاح مسته‌فا) له دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی \"هه‌ولێر\""ـدا،که ئه‌مڕۆ به‌ڵاوکرایه‌وه تیشک ده‌خاته سه‌ر کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گوته‌کانی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق (نووری مالیکی) که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له دیدارێکی ڕۆژنامه‌وانیدا هێرشی کردبووه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به توندی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
* کاره‌کانی ئێوه زۆر به‌رفراوان بوون، ده‌کرێ بگوترێت ئێستا ئێوه وه‌کوو وه‌زاره‌تێکی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت؟
- تێڕوانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له دوای په‌سه‌ندکردنی ده‌ستووری عێراق، بۆ ئه‌وه بوو که هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو قه‌واره‌یه‌کی سیاسی و یاسایی و ده‌ستووری، بنه‌مایه‌کی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پێوه‌ندییه‌کانی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕابگرێت تا پێوه‌ندیی باش له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا دروست بکات و بناغه‌یه‌کی باش دابمه‌زرێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییانه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن و ئه‌و پێوه‌ندیانه‌ی که هه‌بوون زیاتر بخرێنه چوراچێوه‌یه‌کی یاسایی و ده‌ستووری و دامه‌زراوه‌ییه‌وه، بۆیه فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌کان دامه‌زرا تاوه‌کوو بتوانێت پێوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا پته‌وتر بکات.
* (مالیکی) ده‌ڵێت که ده‌بێ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له مه‌رکه‌زه‌وه بێت و ڕه‌خنه له ئێوه‌یش ده‌گرێت که ده‌ستوورتان پێشێل کردووه؟
- سه‌رکردایه‌تیی سیاسی و ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان، ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له دروستکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی تازه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی تازه و به پێی پێوه‌ری نوێ گێڕا، ئه‌و عێراقه‌ی که جاران هه‌موو ده‌سته‌ڵاته‌کان له ناوه‌ند کۆ ده‌کرانه‌وه، ئه‌وه نه‌ماوه ئێستا.
به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره‌ی که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر دا، عێراق پێویسته وڵاتێکی دیموکراسی و فیدراڵی و فره‌یی بێت، هه‌موو پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کان له عێراقدا به‌شدارییه‌کی ڕاسته‌قینه بکه‌ن، سیسته‌مێکی دیموکراسی بێته کایه‌وه تاوه‌کوو بتوانن له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌می حکومڕانیی فیدراڵی کاروبار به‌ڕێوه ببه‌ن.
ده‌ستووریش هه‌ندێک مافی به حکوومه‌تی ناوه‌ند داوه، مافی داوه به حکوومه‌تی هه‌رێمیش وه‌کوو تاقه هه‌رێمێک له چوارچێوه‌ی عێراقدا. تێگه‌ییشتنی ئێمه‌یش بۆ سیسته‌می فیدراڵی ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌ڵات و داهات ده‌بێ دابه‌ش بکرێت تاوه‌کوو پێکه‌وه بتوانین ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو له سیسته‌می حوکمڕانی له عێراقدا پێڕۆ بکه‌ین.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین، پابه‌ندبوونه به ده‌ستوور و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی عێراق، داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ده‌سته‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیی حکوومه‌تی ناوه‌نده، به‌ڵام ئێمه به‌شداری له جێبه‌جێکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا ده‌که‌ین و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واومان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هه‌یه.
* ده‌گوترێ که هه‌رێم داوای کڕینی چه‌کی له وڵاتانی ده‌ره‌وه کردووه، ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟
- ئێمه ناچینه ناوه‌ڕۆکی ئه‌وه‌ی که (مالیکی) چ ده‌ڵێت و ئێمه چ ده‌ڵێین. هه‌رێمی کوردستان ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووه و له چوارچێوه‌ی عێراقدا توانیومانه سیسته‌مێکی دیموکراسی بنیات بنێین و ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتنیش له هه‌رێمی کوردستاندا به‌رده‌وامه.ئێمه‌یش ده‌خوازین زیاتر ئه‌و هه‌رێمه‌مان گه‌شه پێ بده‌ین و ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌یه بیپارێزین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌رفه‌تی ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر بۆ گه‌له‌که‌مان دابین بکه‌ین و ببێته نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بۆ ئایینده‌ی عێراق.
* سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، هه‌رێم به کۆمه‌ڵێک شت تۆمه‌تبار ده‌کات، وه‌ڵامی ئێوه چییه؟
- سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و پرسانه‌ی که خستووه‌ته ڕوو، هه‌موو له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدایه به شێوه‌یه‌کی گشتی و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی. له پێناو ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه سیاسییه‌یه که له عێراقدا هه‌وڵی زۆری بۆ درا و کاری زۆری بۆ کرا، ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ده‌یخاته ڕوو له به‌رژه‌وه‌ندیی کورددا نییه به ته‌نیا، له به‌رژه‌وه‌ندیی کورد و شیعه و سونه و کریستیانه‌کان و تورکمانه‌کان و هه‌موو پێکهاته سیاسییه‌کانی عێراقدایه.
سه‌رۆک جه‌خت له بوونی سیسته‌مێکی دیموکراسی ده‌کاته‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌کدایه، (سه‌رۆک بارزانی) وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی و سه‌رۆکی هه‌رێم سوێندنی له به‌رده‌م په‌رله‌مان و گه‌لی کوردستاندا خواردووه که داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کوردستان و گه‌لی عێراقیش بکات، بۆیه ڕۆڵی خۆی گێڕا و هه‌موو لایه‌کی ئاگادار کرده‌وه که قه‌یرانه سیاسییه‌که‌ی عێراق، ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ک ده‌بات که له به‌رژه‌وه‌ندیی که‌سدا نییه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ک دووباره بێنه پێشه‌وه تاوه‌کوو بتوانین ئه‌و ئاڕاسته‌یه ڕاست بکه‌ینه‌وه.
ئێمه بڕوای ته‌واومان به ده‌ستوور و دیالۆگ هه‌یه، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کان جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ی هه‌ولێر بوو، بۆیه ئێمه تۆمه‌ته‌کانی (مالیکی) ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و پێمان وایه که ئه‌وپه‌ڕی بێبنه‌مان.
* تێڕوانینی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کۆنسووڵخانه‌کان له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێم چۆنه؟
- چ کۆنسووڵخانه‌کان و چ ئه‌و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له هه‌رێمن، یان ئه‌و شاندانه‌ی هاتوونه‌ته کوردستان، خۆشحاڵ و سه‌رسامن به‌و پێشکه‌وتنه‌ی هه‌رێم. حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ر له خه‌ڵکی دیکه ده‌ڵێت ئێمه که‌موکورتیمان هه‌یه، به‌ڵام سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به زووترین کات که‌موکورتییه‌کان چاره بکه‌ین. "
