دوای‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌، په‌كه‌كه‌ به‌رپرسێكی‌ توركی‌ دادگایی ده‌كات

دوای‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌، په‌كه‌كه‌ به‌رپرسێكی‌ توركی‌ دادگایی ده‌كات
باڵی‌ سه‌ربازی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان رایگه‌یاند ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدانی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ توركیا دادگایی ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریانكردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ فوراتی‌ نزیك له‌په‌كه‌كه‌ فه‌رمانده‌ی‌ ناوه‌ندی HPG (باڵی‌ سه‌ربازی‌ په‌كه‌كه‌) رایگه‌یاندووه‌ \"ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سه‌رۆکی AKP ی ناوچه‌ی پاسووری شاری ئامه‌د و ویسه‌ل چه‌لیک سه‌رۆک جاش له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانمانه‌وه‌ ده‌ستگیر کراون دادگا‌یی ده‌کرێن\"".

گه‌ریلاکانی په‌كه‌كه‌ له‌ 12 ی گوڵان له‌سه‌ر رێگای ناوچه‌ی پاسووری شاری ئامه‌د و موش له‌باكوری‌ كوردستان له‌ کاتی پشکنین و کۆنترۆلی رێگا، سه‌رۆکی AKP ی ناوچه‌ی پاسووری شاری ئامه‌د و كه‌سێكی‌ دیكه‌ به‌ناوی‌ ویسه‌ل چه‌لیک ده‌ستگیر ده‌که‌ن.

فه‌رمانده‌ی‌ ناوه‌ندی HPG ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد دوای‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ سوپای تورکیاوه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ ده‌ست پێكردووه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.


-NRT"
Top