چوار تەقینەوە جەلەولایان هەژاند
سەعات 6:10 بەیانى ئەمڕۆ دوو بۆمبی چێندراو لە نزیک سەنتەرى یەکیەتیى لاوانى شارەدێیەکە بە دوو ئۆتۆمبیلى هێزە ئەمنییەکاندا تەقینەوە، بەڵام هیچ زیانێکى لێنەکەتووەتەوە. چونکە بۆمبەکەکان بۆمبى دەنگى بووە.
بەرێوەبەرى شارەدێى جەلەولا، ئەنوەر حوسێن، بە ئاژانسى پەیامنێرى راگەیاند: \"دواى تەقینەوەى یەکەم لە نزیک ناوچەى پارتیى دیموکراتى کوردستان لە جەلەولا، بۆمبێکى دیکە لە نزیک ئۆتۆمبیلێکى هێزەکانى پۆلیسى فریاکەوتن، تەقییەوە و بە هۆیەوە پۆلیسێک و هاووڵاتییەکى مەدەنى بریندار بوون.
دواى ئەم تەقینەوەیەیش لە هەمان ناوچە لەلایەن تیمێکى پۆلیس کە تایبەتن بە پووچەڵکردنەوەى تەقەمەنییەکان بۆمبێک تەقێندرایەوە کە لەلایەن تیرۆریستانەوە دانرابوو.
بە گوتەی بەرێوەبەرى ناحیەى جەلەولا، دوێنێ لە نێو ماڵى کەسایەتییەکى ناوچەکە بە ناوى شێخ مەولانا، بۆمبێکى چێندراو تەقیندرایەوە، بەڵام هیچ زیانێکى لێنەکەوتەوە.
ئەنوەر حوسێن هەروەها گوتى، بەهۆى بەردەوامى کردەوە تیررۆیستیەکان بارودۆخى شارەدێى جەلەولا و بە تایبەتى رەوشى ژیان و گوزەرانى خێزانە کوردەکان، رۆژ لە دواى رۆژ ڕوو لە خراپتر دەکات و بۆ ئەو مەبەستەیش چەندین جار داوایان کردووە هێزى پێشمەرگە رەوانەى ناوچەکە بکرێت، بەڵام بێئاکام بووە."
