سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: نهێنییەکانی مالیکی ئاشکرا دەکەین
ئەمڕۆ سێ شەممه، گوتەبێژ بەناوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی نوری مالیکی، رایگەیاند \""ئێمه به‌رانبه‌ر به‌وه هیچ رێگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه ، ئه‌وه نه‌بێت بێینه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌لمێنراوانه رابگه‌یه‌نین كه زۆر له‌و سیاسه‌تانه ریسوا ده‌كه‌ن ، كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پێڕه‌و ده‌كرێن\"".
ده‌قی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
نووری مالكی له دیدارێكی له گه‌ل كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT) كوردیدا وه‌ك راهاتووه ئه‌و ده‌ستدرێژی و تۆمه‌تانه‌ی خۆی دژ به هه‌رێم دووباره كرده‌وه‌و كۆشا گله‌یی و گازه‌ند بخاته ئه‌ستۆی كه‌سانی دیكه و به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی عیراق به ده‌ستیانه‌وه گێرۆدهیهو خۆی وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوورو یه‌كپارچه‌یی عیراق پیشان دا‌و له‌وه‌یش دوورتر ڕۆیشت.
بگره له جیاتی سه‌رانی كورد‌و نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان خۆی به پارێزه‌ری كورد ناوبرد، بۆیه ئێمه بۆ ڕای گشتی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌لمێنه‌رانه راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و تۆمه‌ت و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
مالكی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دووباره كرده‌وه كه پێشتر له بۆنه‌ی جیا جیادا وه‌ڵاممان دابوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌م زێده‌ڕۆییه‌ی ئه‌م جاره گه‌یاندییه ئه‌و راده‌یه‌ی نه‌توانرێت له ئاستیدا بێ ده‌نگی بنوێنرێت، بۆیه ناچارین چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ین سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی به زمانێكی هێرش كردن و رك و كیناوی قسه‌ی له‌باره‌وه كرد .
ئێمه به‌رانبه‌ر به‌وه هیچ رێگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه ، ئه‌وه نه‌بێت بێینه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌لمێنراوانه رابگه‌یه‌نین كه زۆر له‌و سیاسه‌تانه ریسوا ده‌كه‌ن ، كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پێڕه‌و ده‌كرێن.
ئێمه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بۆ رای گشتی عیراق راده‌گه‌یه‌نین، چ به‌ڵگه‌نامه‌ی پێوه‌ندیدار به رێككه‌وتنه‌كانی نێوان به‌ڕێز مالكی و حزبه‌كه‌ی و لیسته‌كه‌ی له‌گه‌ل هه‌رێم، یان هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی پێوه‌ندیدار به‌و كاروبارانه‌ی پێوه‌ندییان به ره‌وشی سیاسی گشتی له عیراق هه‌یه.
مالكی ئه‌م جاره‌یان هه‌رچی نیازی پیس و خراپی له دڵدا هه‌بوو هه‌مووی ده‌رهێناو هه‌ڵڕشت و زێده‌ڕۆیی كردنی و تاكڕه‌وی كردنیشی له‌م خوله‌دا ته‌نانه‌ت وای لێ كردووه ئه‌وانی دیكه نه‌بینێت و نه‌توانێت ئاشتیانه له‌گه‌ڵیان بگوزه‌رێنێت.
ئه‌مه‌یش ناچارمان ده‌كات په‌رده له رووی هه‌ندێك له ڕاستییه‌كان لابده‌ین، ئه‌گینا ئێمه رانه‌هاتووین نهێنییه‌كان ئاشكرا بكه‌ین یان خراپه به‌رانبه‌ر به ڕێزی كۆڕه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام گوتنی راستی و ده‌رخستنی و گه‌یاندنی رای گشتی ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌ركه‌كانمانه، بۆیه به‌م نزیكانه وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ت و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه ده‌ده‌ینه‌وه كه مالكی دژ به هه‌رێمی كوردستان ئاراسته كرد .
گوته‌بێژ به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
15/5/2012"
