وه‌فدێكی ئه‌مریكا بۆ تاوتووێكردنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك ده‌گاته ئه‌و شاره
سه‌رباری به‌رده‌وامی وتوێژی نێوان لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ 14-5 وه‌فدێكی باڵای ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو باربارا لیف یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو وه‌فدێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك كۆبونه‌وه.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یان پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سه‌له‌كانی سیاسی و ئابوری و خزمه‌تگوزاریی باسیان لێوه‌كراوه، راشیگه‌یاند مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی دیداری هه‌ردوو لای پێكهێناوه‌و له‌زۆربه‌ی بیروبۆچوونه‌كاندا هاوڕاو چوون یه‌ك بووین.
پارێزگاری كه‌ركوك راشیگه‌یاند: وه‌فده‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرده‌وه‌و هاوڕاش بوین كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عیراقدا بكرێت، هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند وه‌ك لایه‌نی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كار ده‌بن له‌هه‌وڵه‌كانیان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگای كه‌ركوك بكرێت.
هه‌مان رۆژ وه‌فده‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌جیا له‌گه‌ڵ راكان سه‌عید جێگری پارێزگاری كه‌ركوك و حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیشدا كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كاندا وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوێبیستی راوبۆچوونی ئه‌و لایه‌نانه‌ش بوو سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن.
