وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم یه‌كی گرته‌وه
عیماد ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو ئیداره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی راگه‌یاند.
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له به‌شێك له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌مه‌ودوا، هێزی پۆلیسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به ناوی \"پۆلیسی ئاماده‌ی هه‌رێمی كوردستان\"" كار ده‌كات و سه‌رجه‌م یه‌ك جۆر جل‌وبه‌رگیان ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به جیاوازیی مووچه‌ی كارمه‌ندانی پۆلیسی وه‌زاره‌تی ناوخۆش، عیماد ئه‌حمه‌د جه‌ختی كرده‌وه كه مووچه‌كان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت رێكده‌خرێته‌وه.
هه‌ر دوو ئیداره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دوای ئه‌وه یه‌كیان گرته‌وه كه له رۆژی 8ی نیسانی رابردوو، كابینه‌ی حه‌وته‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، دوای ده‌ستبه‌كار بوون، بڕیاریدا هه‌ر دوو ئیداره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، له ماوه‌ی 45 رۆژدا یه‌ك بگرنه‌وه."
