سەرۆكی ھەرێمی كوردستان یۆبیلی زێرینی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز دەكات
به‌رێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
سڵاوورێز
به بۆنه‌ی یۆبیلی زێرینی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ، پڕ به‌دڵ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌م كه له هه‌موو بارودۆخێكدا پشتگیری دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌یان كردووه .
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له كاروانی پڕ سه‌روه‌ریی خۆیدا رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌بووه له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا ، مامۆستایان نه‌ك هه‌ر په‌روه‌رده‌كار بوون ، به‌ڵكو تێكۆشه‌ریش بوون ، له رێزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات بوون و له پێناوی ئازادی گه‌له‌كه‌ی خۆشیاندا ده‌یان شه‌هیدی نه‌مریان به‌خشیوه‌ته كوردستان ، ئه‌گه‌ر دڵسۆزی ئه‌و مامۆستا به‌رێز و خۆشه‌ویستانه نه‌بوایه ئه‌سته‌م بوو هه‌ستی كوردایه‌تی له ناو قوتابی و قوتابخانه‌كاندا په‌ره بسێنێت ، بۆیه هه‌م مێژووی شاخیان و هه‌میش مێژوویان پاش راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان مێژوویه‌كی پڕ له شانازییه و له بارودۆخه سه‌خت و دژواره‌كاندا سه‌ری به‌رزی خۆیان بۆ مووچه دانه‌نواند و نه‌یانهێشت خوێندن بوه‌ستێ و منداڵی كوردستان له ره‌وره‌وه‌ی پێشكه‌وتن دوا بكه‌وێت و به‌مه‌یش كوردستانێكی ئاوه‌دان و ئازادیان بۆ به‌دیهێناین .
ئه‌مرۆ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئه‌ركێكی گه‌وره و قورستری له سه‌ر شانه ، جگه له خه‌باتی پیشه‌یی ، دیموكراسی ، خه‌باتكردنیه‌تی له پێناو مافه‌كانی مامۆستایان و گۆڕینی بواره‌كانی دیكه‌ی سیسته‌می خوێندنه و خۆ گونجاندنیه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست بێنێته به‌رهه‌م و پێویستیشه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتر و باشتر به مامۆستایان و ره‌وتی په‌روه‌رده و فێركردن بدات . دووباره یۆبیلی زێرینتان پیرۆز بێت و هه‌ر شاد بن .
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
14/5/2012
