مالكى: مادده‌ی 140 نه‌زانێك نوسیوویه‌تی و به‌كه‌ڵكی چاره‌كردنی دۆسیه‌ی كه‌ركووك نایه‌ت
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت زۆر جار گوێم له ده‌نگی ته‌پڵی شه‌ڕ ده‌بێت له كوردستانه‌وه لێ ده‌درێت، ئه‌وه‌یش عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌كی دیكه‌وه.
له‌باره‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووریشه‌وه كه ڕێگه‌چاره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان، (مالیكی) زۆر بێباكانه ده‌ڵێت: مادده‌ی 140 له‌لایه‌ن نه‌زانێكه‌وه نووسراوه، یان به ئه‌نقه‌ست نووسراوه، هه‌ر بۆیه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ چاره كێشه‌كان.
ئه‌م لێدوان و هه‌ڵوێسته‌ی (مالیكی) پاش چه‌ند ڕۆژێك دێت له سه‌ردانه ئیستفزازییه‌كه‌ی بۆ كه‌ركووك كه له‌وێ گووتی كه‌ركووك شارێكی عێراقییه و ناسنامه‌یه‌كی عێراقی هه‌یه و ناكرێت هیچ ناسنامه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ردا زاڵ بكرێت.
