کارى خوێندنەوەو پەسندکردنى پڕۆژە یاساکان لە پەرلەمانی کوردستان دەوەستێندرێت
ئەندامى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى کوردستان، ئەحمەد وەرتى، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند:\" ئێستا پڕۆژە یاساى بودجە دراوەتە لیژنەکانى پەرلەمان بۆ ئەوەى لە ماوەى مانگێکدا راپۆرتى خۆیانى لەسەر ئامادە بکەن بۆ ئەوەى دواتر گفتوگۆى چڕى لەسەر بکرێت و بڕگەکانى شى بکرێنەوە. بەو هۆیەوە بڕیار دراوە لەو ماوەیەدا هیچ پڕۆژە یاسایەکى دیکە کارى خوێندنەوەو گفتوگۆ و پەسندکردنى بۆ نەکرێت.
گوتیشى، ژمارەیەکى زۆر لە پڕۆژە یاساکان کە ئاراستەى پەرلەمانى کوردستان کراون، رەتکراونەتەوە یان خوێندنەوەى یەکەمیان بۆ کراوە یان گفتوگۆیان لەسەر کراوە،- بۆیە بەهۆى ئەو تێکەڵبوونەیان ئامارێکى فەرمى ئەو پڕۆژانەمان لانیە. بۆ ئەو مەبەستەش لە دەرفەتێکدا ئامارێکى وردیان لەسەر دەکەین و کاری گفتوگۆو خوێندنەوەو پەسندکردنیان بۆ دەکەین."
