له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا تۆپخانه‌كانی توركیا دووجار ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم تۆپباران ده‌كه‌ن
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناحیه‌ی سیده‌كان پێی راگه‌یاندین: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له سه‌عات 12 تۆپخانه‌كانی توركیا بۆ جاری دووه‌م ناوچه‌كانی خواكورك و چیای شه‌كیو و كوێستانی خنێره‌یان تۆپ باران كرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تۆپبارانه‌كه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
ئه‌و تۆپبارانه‌ش له كاتێكدایه كه له ئێستادا ره‌وه‌نده‌كان بۆ سه‌ر كوێستانه‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆریش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژ و گیا به‌هارییه‌كان روو له‌و كوێستانانه ده‌كه‌ن.
