كورد داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی بێ مه‌رج له‌پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت
له‌وباره‌یه‌وه د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 13/5 پێشوازیمان له‌وه‌فدێكی به‌شی هه‌ڵبژاردنی تیمی یونامی له‌عیراق كرد، له دیدارێكدا داوامانكردووه كه هه‌ڵبژاردنێكی بێ مه‌رج بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكرێت.
كوتله‌ی برایه‌تی كه‌ركوكیش كه كوتله‌ی كوردستانیه له‌كه‌ركوك و خاوه‌نی 26 كورسییه له‌كۆی 41 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكات له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی كوتله‌ی برایه‌تی كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین: وه‌ك كورد‌و لایه‌نه سیاسییه كوردستانیه‌كان له‌كه‌ركوك یه‌كده‌نگین كه به‌یه‌ك لیست به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ین، ئاشكراشیكرد له‌پێشوازی وه‌فدی یونامی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردن ئه‌و په‌یامه‌مان به‌وه‌فده‌كه گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له‌ئیداره‌ی كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین كه گفتوگۆی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و دانوستانه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ تیمی یونامی له‌عیراق له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك درێژه‌ی ده‌بێت و نزیكبونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك روویداوه بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگای كه‌ركوك.
له‌باره‌ی بایه‌خ و گرنگی به‌شداریكردنی كورد به‌یه‌ك لیست له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك خالید شوانی په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان وتی: یه‌ك هه‌ڵوێستی حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانیه‌كان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی كورد به‌یه‌ك لیست له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بڕیارێكی گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بێت.
شوانی راشیگه‌یاند كه ئه‌و به‌شدارییه زامنی پاراستنی رێژه‌ی كوردستان بۆ لایه‌نی كوردی ده‌كات و ده‌بێته زامنێكیش بۆ كۆی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ساڵًی 2003 تائێستا بۆ كورد به‌ده‌ستهاتوون له‌ڕووی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و بواره‌كانی دیكه‌شه‌وه، له‌په‌رله‌مانی عیراق نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك پرۆژه یاسایه‌كیان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردووه‌و ئێمه‌ش وه‌ك كورد پرۆژه‌ی خۆمان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك داوه‌ته په‌رله‌مان، یونامیش به‌هێزێكی باشه‌وه له‌سه‌ر هێڵن بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت، سه‌رباری پێشكه‌شكردنی هه‌ندێك خاڵی لابه‌لا له‌ناو پرۆژه‌كه‌ی نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب له‌ناو په‌رله‌مان، ئێمه هه‌ولًَده‌ده‌ین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌كه‌ركوك بكرێت و هیچ مه‌رجێكیش به‌سه‌ر كورددا نه‌درێت له‌ناو ئه‌و پرۆژانه‌ی بۆ ده‌رچوونی یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌درێن، ئێمه وه‌ك كورد ده‌مانه‌وێت یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ربچێت كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافه‌كانی كوردی تیادا پێشێل نه‌كرێت، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: ئێمه خوازیارین كه‌هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك له‌گه‌لًَ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی لایه‌نی عه‌ره‌بی پێشنیازیان كردووه له‌گه‌لًَ سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بكرێت كه‌ئه‌وان مه‌به‌ستی دیكه‌یان هه‌یه له‌وه كه رێگه نه‌درێت ئاواره‌كان بێنه‌وه به‌شداری تیادا بكه‌ن.
خالید شوانی وتیشی: ئێمه له‌كه‌ركوك خوازیارین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت و بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته سیادیه‌كان بهێڵدرێته‌وه بۆ دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، دووپاتیشیكرده‌وه كه‌به‌شداری هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌وێنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كه‌ركوك ده‌بێت له‌ئێستاو ئاینده‌ش و كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر چاره‌نوسی كه‌ركوكیش ده‌بێت .
