سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان بڕیاریاندا به‌یه‌ك لیست به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوكدا بكه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوكی ی.ن.ك كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردوه به PUKmediaی راگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌و 11حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانیه‌ی كه‌ركوك خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی ئه‌وشاره‌ش یه‌ك هه‌ڵوێست و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ژماره‌یه‌ك حزبی تر پێكهاتبوون یه‌ك ده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكات و هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌ختیش له‌پێكهاته‌كانی تره‌وه دیاری نه‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگ و ره‌نگی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك به‌هه‌قیقه‌تی خۆیه‌وه له‌كه‌ركوك ده‌ربكه‌وێت و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه كورد بیر له‌وه‌بكاته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ كام لیستی هاوشێوه‌ی یه‌ك ده‌گرێته‌وه تا رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی PUKmedia رۆژی 13-5 كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌كه‌ركوك ساز ده‌كرێت بۆ ئاگاداربونی ئه‌و لایه‌نه له‌بیروبۆچوونی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، راشیگه‌یاند: ئێمه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كدا یه‌ك هه‌ڵویستی كورد به‌رامبه‌ر به‌ئه‌نجامدانی بێ مه‌رج له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌گه‌یه‌نینه لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
