سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی لیستی ئه‌لعیراقیه ده‌كات
له دیدارێكدا ، گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی ئاستی پێشهاته سیاسی و مه‌سه‌له ناكۆكه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌نرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی و دیدی ئه‌و لایه‌نانه سه‌باره‌ت به‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی عیراق بۆته‌وه.
هه‌ر وه‌ك بیروڕا ئاڵوگوڕكرا له باره‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكیان له سه‌ره و له‌م رووه‌وه شاندی لیستی عیراقیه ته‌ئكیدیان له یه‌كگرتوویی لیسته‌كه‌یان كرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له عیراقیانه‌ی كه جێی ناكۆكین .
به‌رێز رافع عیساوی پشتیوانی لیسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه سه‌رۆك بارزانی نه‌ك ته‌نها سه‌ركرده‌ی دۆزی كورده به‌ڵكو سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری عیراقیشه ، بۆیه لیستی عیراقیه پشتیوانییه‌كی ره‌ها له هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌كات له پێناو ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه‌یه.
