مه‌سروور بارزانى پێشوازیى له شاندى ره‌وتى موسته‌قبه‌لى لوبنانى كرد
له میانه‌ى سه‌ردانێكیان بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئهمرِۆ شاندى بالاَى رِهوتى موسته‌قبه‌لى لوبنانى به سه‌رۆكایه‌تى شێخ ئه‌حمه‌د حه‌ریرى ئه‌میندارى گشتى رِهوتى موسته‌قبه‌ل و ئه‌ندامێتى ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى رِهوتهكه، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى كۆبوونه‌وه . له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه شاندى رِهوتى موسته‌قبه‌ل وێرِاى دهربرِینى خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئه‌م دیداره و سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان سوپاسگوزارى خۆیان ئاراسته‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد له رِهخساندنى كه‌شێكى ئارام و سه‌قامگیر و به‌و هۆیه‌شه‌وه توانراوه ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان لوبنان و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو ئاسته سیاسى و ئابورى و كه‌لتورییه‌كان پێشڤه‌چوونى زیاتر به خۆوه ببینێت . لاى خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانى خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى شاندى رِهوتى موسته‌قبه‌ل بۆ هه‌رێمى كوردستان دهربرِى و رایگه‌یاند كه ئه‌م جۆره دیدار‌و سه‌ردانانه، بۆ لێكتێگه‌یشتنى زیاتر و جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و لوبنانه . دواتر هه‌ردوولا له سه‌ر بارودۆخى گشتى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و پرسه گرنگه‌كانى دیكه له ئاستى رۆژههلاَتى ناوهرِاست و ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تى هه‌ماهه‌نگى بۆ هێنانه ئاراى سه‌قامگیریى زیاتر و فراوانتركردنى پانتایهكانى ئازادى و دیموكراسى گفتوگۆیان كرد . هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند كێشه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ئێستاى به‌غدا، پێشێلكردنى ده‌ستوور و ئاراسته‌ى به‌ره‌و تاكرِهوى چوونى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى حكومه‌تى فیدرِاڵیه و پابه‌ند نهبوونیهتى به جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و رِێككهوتنهكان.
