هه‌رێم له وه‌ڵامی ئێران‌دا: چیتر له به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته بێبنه‌ماكانتان بێده‌نگ نابین
حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هیچ جۆره بنكه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له كوردستاندا بوونی نییه و حكوومه‌تی هه‌رێمیش چیتر له ئاست ئه‌و تۆمه‌تانه‌دا بێده‌نگ نابێت.
ئه‌میش دەقی بەیاننامەکەی حکوومەتی هەرێمی كوردستانه:
ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لێدوانی جۆراوجۆر و بێ‌بنه‌ما ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه گوایه هه‌رێمی كوردستان بووەته بنكه‌ی مه‌شقپێكردن و شوێنی چالاكیی سیخوڕه‌كانی ده‌ستگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل .
بێگومان ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه كه هه‌ندێ له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به بێ هیچ به‌ڵگه و هۆكارێك ئه‌م جۆره لێدوانه بێ بنه‌مایانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ چیتر له‌به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌و تۆمه‌تانه بێ ده‌نگ بێت، بۆیه لێره‌دا بۆ ڕای گشتی دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌سه‌له‌ی بوونی بنكه و باره‌گای ئیسرائیل له هه‌رێمی كوردستان دووره له راستی و ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه به توندی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌رچه‌نده دڵنیاین كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆشیان ئه‌و راستییه باش ده‌زانن كه هه‌موو ئه‌و لێدوانانه دوورن له راستی، چونكه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێمه داوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌مان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان تاكو ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌ڵگه پێشكه‌ش بكه‌ن و راستی قسه‌كانیان بسه‌لمینن.
هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به یاسا نێوده‌وڵه‌تی و بنه‌ما دیپلۆماسییه‌كان، ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزگرتنی دوولایه‌نه بێت.
هه‌ر له‌م روانگه‌وه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سیاسه‌تێكی دروسته بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی درواسێ و رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گرێت و رازی نابێت خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دژایه‌تی كردنی وڵاتانی دراوسێ به‌كار بێت، هاوكات ناخوازین هیچ لایه‌ك ده‌ست بخاته نێو كاروباری لایه‌كه‌ی تر.
بێگومان ئه‌م جۆره لێدوانانه هیچ خزمه‌تێك به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێ ناكات. هاوكات هه‌وڵێكه بۆ تێوه‌گلانی هه‌رێمی كوردستان له ململانێی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیل، كه ئێمه به هیچ جۆرێك ناخوازین ببینه به‌شێك له ململانێی له‌م جۆره.
بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین كه داوای به‌ڵگه له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن تاوه‌كو راستیه‌كان بۆ هه‌مووان ئاشكرابێت و چیتر ئه‌م جۆره تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه له‌سه‌ر زاری هه‌ندێ له به‌رپرسانی ئێران بڵاونه‌كرێنه‌وه.
هیوا خوازین به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك چۆن له دیدار‌و كۆبوونه‌وه فه‌رمیه‌كان نیازی خۆیان بۆ په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق دووپات ده‌كه‌نه‌وه، ئاوا رێز له پره‌نسیپه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی بگرن و رێگه له لێدوانی بێ بنه‌ما بگرن، چونكه كاتی ئه‌وه هاتووه سنوورێك بۆ ئه‌م جۆره لێدوانه بێ بنه‌ماو دوور له راستیانه دابنێن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
12/5/2012
