به‌هاوكاری رێكخراوی یونسكۆ كار بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كرێت
له دیدارێكدا كه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یبوون، به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بولگاریا دووپاتكرایهوهو وه‌فدی میوان سه‌رسامی و خۆشحاڵی خۆی به‌و گه‌شه‌سه‌ندنه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه نیشاندا.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی بولگاریاو وه‌فده‌كه‌ی یاوه‌ره‌كه‌ی، ئاماده‌یی بولگاریایان نیشاندا كه له بواری خزمه‌تگوزاری بانكی و وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاردا له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن و چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌م بوارانه‌دا ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین خول و كۆرسی تایبه‌ت به‌م بوارانه‌ش بۆ تیم و ستافهكانی هه‌رێمی كوردستان له بولگاریاو كوردستانیش بكه‌نه‌وه.
وه‌فده‌كه به تایبه‌تی باسی له گرنگی گه‌شتوگوزاری و كلتوری و مێژوویی قه‌ڵای هه‌ولێر وه‌ك شوێنه‌وارێكی به‌نرخی مرۆڤایه‌تی كرد و ئاماده‌یی ده‌زگاو لایه‌نه په‌یوه‌نداره بولگارییهكانی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی یونسكۆ كار بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر بكه‌ن.
له كۆتاییدا وه‌فدی میوان پوخته‌یه‌كی له دیدار‌و سه‌ردانه‌كانی بۆ لای به‌رپرس و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و هه‌ردوولا داكۆكییان له به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی كرده‌وه.
