سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانی وێرای ئاماژه‌كردن به گرنگی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان وڵاتی بولگاریا و هه‌رێمی كوردستان ، رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاره له ئێستا‌و داهاتوودا په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییانه بدات و به هێزتری بكات .
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریاش ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان رونكرده‌وه كه بۆ به‌هێزكردن و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماژه‌ی به دوا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ وڵاته‌كه‌ی و به هه‌نگاوێكی زۆر گرنگی دانا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به ڕووی كۆمپانیا بولگارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كاری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی ئه‌نجام بده‌ن و ئاماژه‌ی به چه‌ند بوارێكی كرد كه وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێ هاریكاری هه‌رێم بكات له وانه بواری بانكی و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كردنه‌وی لقێكی ئه‌و بانكه له هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به كۆمپانیاكان و بزنسمانه‌كان و هه‌روه‌ها بواری كشتوكاڵ و دانانی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی ئاودێری و دروستكردنی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی كه گشت قۆناغه‌كانی ته‌واوكه‌ری یكتر بن و هه‌روه‌ها بواری كه‌لتوری و شوێنه‌وار و وه‌رزش و له‌م رووه‌وه ئاماژه‌ی به پرۆژه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێری كرد كه چۆن ده‌كرێ په‌ره به‌و به‌رنامه‌یه بدرێ كه بۆی دانراوه و چۆنیش شوێنه‌واره‌كان بكرێنه شوێنی گه‌شتوگوزاری و ده‌ستخۆشیشی له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه كه له هه‌رێمدا به‌دی ده‌كرێت و هه‌روا له دابینكردنی ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ی كه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له پێشخستنی كاری وه‌به‌رهێنان .
سه‌رۆك بارزانی وێرای ته‌ئكیدكردن له بایه‌خی ئه‌و بوارانه‌ی كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا ئاماژه‌ی پێكردن ، ئاماده‌یی هه‌رێمی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاریكاری و كار ئاسانییه‌ك.
